ناس کورد-
لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق سەرجەم ئەو ماددانەى پرۆژەى بودجەى هەموارکردەوە کە ناکۆکى لەسەر بوو، پێش ئەوەى بخرێتە دەنگدانەوە، پشکى هەرێمیش کەمکرایەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هۆشیار عەبدوڵا ئەندامى لیژنەى دارایی لەراگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند "بۆ دواجار لە لیژنەی دارایی ئەو مادانەمان هەموار کرد کەناکۆکی لە بارەوە دروست ببوو".
وتیشى ئێستا پڕۆژەکە ئامادەیە بۆ ئەوەی چاپبکرێ و دابەشبکرێت بەسەر ئەنداماندا بەمەبەستی دەنگدان.
بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، دوای کەمکردنەوە و دابەزاندنی نەفەقات بەمەبەستی کەمکردنەوەی کورتهێنان، کۆی نەفەقات بۆ نزیکەی ۱۳٠ ترليۆن دابەزیوە، ئەو دابەزاندنە زۆربەی سێکتەر و وەزارەتەکانی گرتۆتەوە، بە پشکی هەرێمی کوردستانیشەوە كة بە نزیکی بووە بە نۆ ترلیۆن و نیو.