گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی هۆشداریدەدات

2021.03.31 - 14:28
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی هۆشداریدەدات

ناس کورد-

 

لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی هۆشداریدەدات و دەڵێت هەرکەس و دامەزراوەو شوێنێک پابەندنەبێت بە بڕیار و رێوشوێنە نوێیەکانەوە ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیژنەکە ئەمڕۆ لەدواى کۆبوونەوەى لە دیوانی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر جێبەجێکردنی بڕیارەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و ڕێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەکان کرانەوەو ڕێکارو میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکان دیاریکران.

 

لیژنەکە داوا لە هاووڵاتیان دەکات پابەندی تەواوی بڕیارو ڕێنمایی و ڕێکارە تەندروستی و خۆپارێزییەکان بن و هاوکارو یارمەتیدەری فەرمانگاکانی دەوڵەت بن بۆ جێبەجێکردنیان.

 

جەختیشیکردووەتەوە، هەرکەس و دامەزراوەو شوێنێک پابەندنەبێت ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەریدا دەگیرێتەبەر.