ناس کورد-
کارنامەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا کرا و یەکێک لە بڕگەکان دەنگدانە لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی کارنامەکە، بڕگەی یەکەمی دانیشتنەکە تایبەت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021، بڕگەی دووەمیش تایبەتە بە دەنگدان لەسەر داوایەک بۆ هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان کە لەلایەن 172 پەرلەمانتارەوە پێشکەش کراوە.
لەئێستادا حەلبوسی و جێگرەکانی و فراکسیۆنەکانی سائیرون و حیکمە و فراکسیۆنە کوردییەکان و چەند فراکسیۆنێکی تر لەناو هۆڵی پەرلەماندان.