گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

“سزادانى كازم فاروق“...لەسەر “حکومەتى مێینە“ پارتى داواى لێبوردنى یەکێتى قبوڵکرد

2021.03.31 - 13:49
App store icon Play store icon Play store icon
“سزادانى كازم فاروق“...لەسەر “حکومەتى مێینە“ پارتى داواى لێبوردنى یەکێتى قبوڵکرد

ناس کورد-

 

فراکسیۆنى پارتى لەپەرلەمانى کوردستان پێشوازى لە داواى لێبوردنى فراکسیۆنى یەکێتى کرد لەبارەى قسەى پەرلەمانتارێکى فراکسیۆنەکەوە کە حکومەتى بە "مێینە" ناوبرد، ئەوەش کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زانا مەلا خالید سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا لەدواى کۆبوونەوەى پەرلەمان وتى "فراکسیۆنى یەکێتى داواى لێبوردنى کردووە لەو بارەیەوە، ئێمەش پێشوازى لێدەکەین، ئەوە بەپلەى یەکەم ئیحراجکردنى تیمى یەکێتى بوو لە حکومەت".

 

لەبارەى پێڵاوتێگرتن لەسەرۆکى پەرلەمان لەلایەن کازم فاروق سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ وە، زانا مەلا خالید داوا سزادانى ئەو پەرلەمانتارەی کرد و باسى لەوەشکرد، لەداهاتوودا لەرێگەى پڕۆژە بڕیارێکەوە داواى رێگریکردن دەکەن لەو کارانە.

 

کۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستان گرژى و مشتومڕى توندى بەخۆوە بینى، بەهۆى قسەى بەشێک لە پەرلەمانتاران لەسەر حکومەت و پرسی لێبڕینى موچە.  

 

مشتومڕەکان کاتێک دەستیانپێکرد کە بەشێک لە پەرلەمانتاران بەتایبەتى پەرلەمانتارانى فراکسیۆنى یەکێتى باسى پرسی لێبڕینى موچەیان کرد و سەرۆکى پەرلەمانیش داواى لێکردن چاوەڕوانى گەیشتنى بودجەى هەرێم بکەن بۆ ئەوەى ئەو پرسە رونبێتەوە.  

 

هاوڕێ مەلا ستار، پەرلەمانتارى فراکسیۆنى یەکێتى دواى ئەوەى لەبارەى لێبڕینى موچەوە ویستى قسەبکات، سەرۆکى پەرلەمان قسەى پێ بڕی، بەڵام ئەو پەرلەمانتارە وتى، "گرفتەکان دەیسەلمێنن کە حکومەت مێینەی مۆدێلە کە ناتوانێت داخوازى هاوڵاتییان پڕبکاتەوە".  

 

ئەو قسەیە سەرۆکى پەرلەمانى توڕەکرد و بڕیاریدا قسەکانى ئەو پەرلەمانتارە لە پرۆتۆکۆڵ بسڕدرێتەوە بەهۆی ئەوەى سوکایەتی بە ژن کردووە و ڕایگەیاند، "ژن و پیاو یەکسانن و جیاوازییان نییە"