گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەکان ببینە

بەوێنە.. بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک سێ پێشمەرگە بریندار بوون

2021.03.31 - 13:17
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە.. بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک سێ پێشمەرگە بریندار بوون

ناس کورد-
هاتوچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوێکی وەرگەڕان لە ڕێگەی دەربندیخان-سلێمانی ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕاوە و بەوهۆیەوە سێ پێشمەرگە بریندار بوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرێتی هاتوچۆی دەربەندیخان لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە (31ی ئازاری 2021) ڕایگەیاندووە، بەهۆی نالەباری هەلومەرجی ڕێگاوبان و بارینی باران لەسەر ڕێگای دەربندیخان-سلێمانی لەنزیک گوندی قاشتی ئۆتۆمبێلی تایبەت لەجۆری فۆرد مۆستانگ وەرگەڕاوە.



باسی لەوەشکردووە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کۆنترۆڵی لەدەستداوەو وەرگەڕاوەو کەوتووەتە نێو شیوێک کەقوڵایی نزیکەی 30 مەتر دەبێت.



ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی ڕووداوەکەوە شۆفێرەکەو دوسەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون کەپیشەیان پێشمەرگەیەو دانیشتوی ناحیەی جەلەولان لەئەرک و واجب گەڕابوونەوە.

 

me_ga.php?id=3024me_ga.php?id=3026me_ga.php?id=3025me_ga.php?id=3028me_ga.php?id=3027me_ga.php?id=3029