گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

نێچیرڤان بارزانى هەڵوێستى هەرێمى لەسەر تێپەڕاندنى بودجە ڕاگەیاند

2021.03.31 - 11:28
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانى هەڵوێستى هەرێمى لەسەر تێپەڕاندنى بودجە ڕاگەیاند

ناس کورد-

نێچیرڤان بارزانى ڕایگەیاند، هەرێمى کوردستان لەگەڵ ئەوەدایە پڕۆژەیاساى بودجەى عێراق بەزووترین کات تێپەڕبێت و ئەو دەقە جێبەجێبکرێت کە هەرێم و بەغدا لەسەرى ڕێککەوتوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نێچیرڤان بارزانى ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، جەوهەرى کێشەکە ئەوەیە مامەڵەى بەغدا لەگەڵ هەرێم بەگوێرەى سیستەمى فیدراڵى نییە، چونکە بەشێوەیەکى گشتى ئەمە سیستەمێکى نوێیە لە عێراق.

 

وتیشى، "لە هەموو سیستەمەکاندا مینحەیەک دەدرێت بە هەرێمەکان و لە پەرلەمان پەسەند دەکرێت، بەڵام چۆنیەتى مامەڵەى بەغدا لەگەڵ هەرێم بۆ پرسى موچە ناڕاستە و زوو یان دەرنگ دەبێت چارەسەر بکرێت".

 

نێچیرڤان بارزانى باسى لەوەشکرد، شاندى حکومەت زۆر ماندوبوون و گەیشتونەتە سیغەیەک لەنێوان هەردوو حکومەتى هەرێم و ناوەند بۆ گەیشتن بۆ چارەسەر، لەگەڵ جێبەجێکردنى ئەو دەقەدان کە پێی گەیشتوون.

 

جەختیشیکردەوە، سەقامگیریی عێراق بۆ ناوچەکە گرنگە، بانگهێشتکردنیان بۆ فەڕەنساش لەسەر ئەو بنەمایە بووە، بۆ ئەوەى بگەنە سەقامگیرییەکى سیاسی لە عێراق.