گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرەیدون عەبدولقادر داواى پۆستى پارێزگارى کەرکوکى نەکردووە

بارەگاى بارزانى:کۆسرەت ڕەسوڵ داواى لە فەرەیدوون عەبدولقادر کردووە ببێتە پارێزگارى کەرکوک

2019.06.04 - 18:08
App store icon Play store icon Play store icon
بارەگاى بارزانى:کۆسرەت ڕەسوڵ داواى لە فەرەیدوون عەبدولقادر کردووە ببێتە پارێزگارى کەرکوک

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد - بارەگاى بارزانى لەسەر پۆستى پارێزگارى کەرکوک ڕونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە، دەڵێت: "کۆسرەت ڕەسوڵ و مەسعود بارزانى ڕێککەوتوون لەسەر دانانى فەرەیدون عەبدولقادر وەکو پارێزگارى کەرکوک". . لەڕونکردنەوەکەدا بارەگاى بارزانى ئاماژە بۆ ئەوە دەکات،ڕێككەوتنێكی زۆر ڕوون لەنێوان پارتی و یەكێتیی ئیمزا كراوە بۆ دانانی پارێزگارێك بۆ كەركووك کە هاوتەریب بێت لەگەڵ هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی تازەی حكومەتی هەرێم و دەڵێت:" ئەم پرسە  هیچ پەیوەندی بە هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێمەوە نەبووە و دیاریش نییە چۆن ئەو  ڕێككەوتنە بەلاڕێدا بردراوە یان خراپ تێگەیشتن لەسەر ئەو ڕێككەوتنە لای برادەرانی یەكێتی دروست بووە". . بارەگاى بارزانى ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، کۆسرەت ڕەسوڵ عەلى داواى لەفەرەیدون عەبدولقادر کردووە ببێتە پارێزگارى کەرکوک دواتر کاتێک بارزانى زانیوویەتى بەو باسە پێى خۆش بووە هەربۆیە  فرسەت سۆفی ڕاسپاردووە سەردانی كۆسرەت ڕەسوڵ بكات و ڕەزامەندیی خۆى لەسەر ئەو ناوە پێڕابگەیێنێت، دەڵێت"بەم جۆرە بارزانی و كۆسرەت ڕەسوڵ ڕەزامەند بوونە لەسەر ناوی فەرەیدوون عەبدولقادر". . بارەگاى بارزانى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە فەرەیدون عەبدولقادر داوای ئەو پۆستەی نەكردووە بەڵكو ئەوە كۆسرەت ڕەسوڵ و بارزانی بوونە كە لەسەر دانانی ئەو ڕێككەوتوون، دەشڵێت:" فەریدون عەبدولقادریش گوتویەتی نایكەم چونكە ئەركێكی زەحمەتە بەڵام ئەگەر هاتنی من ببێتە هۆی خزمەتی كەركووك و چارەسەركردنی كێشەكان مانعم نییە". . لەکۆتایى ڕاگەیەنراوەکەشدا بارەگاى بارزانى جەخت لەسەر ئاسایکردنەوەى دۆخى ئەمنى و ئیدارى شارەکە دەکاتەوە و دەڵێت" پێویستە پارێزگارێکى بەهێز دابنرێت و جێگەى ڕەزامەندى هەموو پێکهاتەکان بێت". .