ناس کورد-
دەستەى دەروازە سنورییەکانى عێراق رایدەگەیەنێت " ژمارەیەک لە دەروازەى سنورى لەنێوان عێراق و وڵاتانى ئێران و سوریا و تورکیا هەیە کە لە دەرەوەى دەسەڵاتى دەستەکەمانە و ئەو دەروازانە لەلایەن چەند لایەنێکەوە بۆ خۆیان دەبرێن بەڕێوە و بۆ بەقاچاخبردنى نەوت و هەناردەکردنى چەند کەرەستەیەک دوور لەهەر چاودێریییەک بەکاردەهێنرێت.
.
بەگوێرەى راگەیەندراوێکى دەستەکە ئاماژە بە كۆبوونەوەیەكی لیژنەی چاودێری جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومی و پلانی ستراتیجی و دەستەی دەروازە سنوورییەكان كراوە.
.
لەراگەیەندراوەکەدا روونکراوەتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لەوەكراوە ژمارەیەك دەروازەی سنووری نافەڕمی لەگەڵ ئێران و سوریا و توركیا لە دەرەوەی كۆنتڕۆڵی دەستەكە لە ژمارەیەك لە پارێزگەكان و هەرێمی كوردستان هەن و لەلایەن لایەنە جیاوازەكان بەڕێوەدەبرێن بۆ كاری بە قاچاخبردنی نەوت و سوتەمەنی و هێنانی كاڵا بەبێ چاودێری بەكاردەهێندرێت.
.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا کازم عقابى سەرۆکى دەستەى دەروازە سنورییەکانى عێراق داواى کردووە یاساى دەروازە سنورییەکان هەموار بکرێتەوە و ژمارەى کارمەند و فەرمانبەرەکانى دەستەکە زیادبکرێت و بودجەى تەرخانکراوی دەستەکەش زیاد بکرێت.
.