گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیارێک لە ئەوقافی هەولێرەوە لەبارەی ’’داخستنی دەرگای مزگەوتەکان’’

2021.03.30 - 21:46
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێک لە ئەوقافی هەولێرەوە لەبارەی ’’داخستنی دەرگای مزگەوتەکان’’

ناس کورد-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند،  داوا له‌ مامۆستایانی ئایینی ده‌كه‌ن بە چاوێکی پڕ لە گرنگیەوە و بە جددی هاوڵاتیان و نوێژخوێنان لە پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستیەکان ئاگادار بکەنەوە، بە پێچەوانەوە ئەو مزگەوتانەی پابەند نابن جارێکیتر دادەخرێنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر (سێشەممە 30ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، " مامۆستايانی ئاينی قەدرگران هەروەکو ئاشکرایە لە ئێستادا و ڕۆژ بەڕۆژ رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زیادبوون وهەڵکشاندایە، بۆیە جارێکی تر داوا لە بەڕێزتان دەکەین، هەروەکو لە پێشوودا ڕۆلی گرنگتان هەبوو لە پاراستنی گيانی هاووڵاتيان و هۆشيارکردنەوەی نوێژخوێنان لەئێستاشدا بە جددی هاوڵاتیان و نوێژخوێنان لە پابەندبوون بە رێنمایيە تەندروستيەکان ئاگادار بکەنەوە بەتايبەتی بە (بەستنی ماسک) و (دووری نێوانیان) و( هێنانی بەرماڵی خۆیان )."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان دەبێتە ھۆی بەردەوامی بەڕێوەچوونی نوێژە فەريزەکان و وتاری هەينی لە مزگەوتەکان و هەمیشەکرانەوەی دەرگای مزگەوتەکانمان بە ڕووی نوێژ خوێنان، بەپێچەوانەوە دەبێتە هۆکاری داخستنی دەرگای ئەو مزگەوتانەی کەپابەند نابن بەو ڕێنماییانە."