گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامی بەکۆدکراو؟!

تویتێکی نامۆی ئاژانسی ئەتۆمیی ئەمریکا ترسی و دڵەڕاوکێی بڵاوکردەوە

2021.03.30 - 21:00
App store icon Play store icon Play store icon
تویتێکی نامۆی ئاژانسی ئەتۆمیی ئەمریکا ترسی و دڵەڕاوکێی بڵاوکردەوە

ناس کورد-
بڵاوبوونەوەی تویتێکی سەیر و نامۆ لە هەژماری فەرمیی فەرماندەیی ستراتیژی سوپای ئەمەریکا ترس و دڵەڕاوکێی گەورەی لەناو بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروست کرد، بەتایبەت کە ئەو فەرماندەییە بەرپرسیارە لە پاراستنی چەکە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو تویتە سەیر و نامۆیە پێش سڕینەوەی هەزاران جار دووبارە بڵاوکراوەتەوە و فەرماندەیی ستراتیژی سوپای ئەمەریکاش داوای لێبوردنی لە بڵاوکردنەوەی ئەو تویتە کردووە و داوایکردووە هاوڵاتیان گوێی پێ نەدەن و فەرامۆشی بکەن.

Image

وەک لە وێنەی تویتەکەدا دەردەکەوێت، چەند پیت و ئامڕازێک بڵاوکراونەتەوە کە لەڕووی زمانەوانییەوە هیچ مانایەکی نییە.

 

بڵاوبوونەوەی تویتەکە ڕێگەی خۆشکرد بۆ سەرهەڵدانی شرۆڤەی جیاواز لە نێوان بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە، هەندێک وەک پەیامێکی بەکۆدکراویان لە قەڵەم داوە و بووەتە مایەی ترس ودڵەڕاوکێی، بۆیە کەسانێکی زۆر پرسیاریان ئاڕاستە کردووە و نووسیویانە، "ئاخۆ سوپای ئەمەریکا دەیەوێت لەڕێگەی ئەو پەیامە بەکۆدکراوەوە چیمان پێی بڵێت؟".

 

بەشێکی دیکەش بەکۆمێنت پرسیاری ئەوەیان کردووە، "ئایا ئەو پەیامە پەیوەندی بە ئاسایشی نەتەوەییەوە هەیە؟"


لەوباریەوە مایکڵ تالین کە ڕۆژنامەنووسێکی ئەمەریکییە ئەوەی ئاشکراکردووە، ئەو توانیویەتی ڕوونکردنەوەی لەسەر ئەو پرسە لە فەرماندەیی ستراتیژی سوپای وڵاتەکەیەوە وەربگرێت ئەوانیش ئەوەیان دووپاتکردووەتەوە کە "هیچ هۆکارێکی ستراتیژی لە پشت بڵاوکردنەوەی ئەم تویتەوە نییە".


تالین ئەوەشی وتووە، "فەرماندەیی سوپای ئەمەریکا جەختیان لەوەکردووەتەوە کە "پێدەچێت ئەو کەسەی کە سەرپەرشتی هەژمارەکە دەکات لە بیری چووبێت بێتە دەرەوە و هاوکات ئامێری کۆمپیوتەرکەشی بە کراوەی بەجێهێشتبیت کە ئەوەش ئەگەری هەیە ڕێگەی بە منداڵێک دابێت لەسەر کیبۆردی کۆمپیوتەرەکە یاری بکات و بە هەڵە تویتەکەی بڵاوکردبێتەوە".


بەوتەی ڕۆژنامەنووسە ئەمەریکییەکە، فەرماندەیی ستراتیژی سوپای ئەمەریکا ئەوەیان دڵنیاکردووەتەوە کە بڵاوکردنەوەی ئەو تویتە پێویست بەوە ناکەت خەڵک زیاتر ئەو بابەتە گەورە بکەن و ببێت بەمایەی نیگەرانی زیاتر، جەختیشیان کردووەتەوە ئەوهەژمارە بە هیچ شێوەیەک هاک نەکراوە.