گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵوێستیان چییە؟

هەڵوێستێک لە پەروەردەی پەرلەمانەوە لەبارەی چارەنوسی پرۆسەی خوێندن لە هەرێم

2021.03.30 - 20:20
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستێک لە پەروەردەی پەرلەمانەوە لەبارەی چارەنوسی پرۆسەی خوێندن لە هەرێم

ناس کورد- 

لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی تاووتوێی داهاتووی پرۆسه‌ی خویندنی له‌ زانكۆ و په‌یمانگەكان و قوتابخانه‌كان کرد و ڕایگەیاند، تەندروستیی مامۆستا و قوتابیان لە پێش هەموو شتێکەوەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان (سێشەممە 30ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دوایین بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا سه‌باره‌ت بە چاره‌نووسی خوێندن، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ لیژنه‌کە كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا .

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ ڕاو سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر چاره‌نوسی پرۆسه‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ بۆ زانكۆ و په‌یمانگە و قوتابخانه‌كان خسته‌ڕوو و باس له‌ مه‌ترسییه‌كانی خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای گوڕاو كرا، جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ پاراستنی گیانی قوتابیان و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان له‌پێشه‌وه‌ی هه‌موو شتێكدایه‌." 

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، " دواتر نووسراوه‌ هاتووه‌كان و یاداشت و داواكاراییه‌كان خوێندرانه‌وه‌، دوای گفتوگۆی ئه‌ندامان و خستنه‌ڕووی بۆچوونه‌كانیان، بڕیاری پێویستیان له‌سه‌ر درا و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ر كردن."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆبووەوە و بڕیاردرا بە ڕاگرتنی دەوامی قوتابخانە و خوێندنگەکان جگە لە پۆلی 12 بەردەوام بێت.