گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی دارایی عێراق هۆکاری بەرزبوونەوەى نرخی شتومەک ئاشکرا دەکات

2021.03.30 - 20:16
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی دارایی عێراق هۆکاری بەرزبوونەوەى نرخی شتومەک ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، کار دەکەن بۆ چاودێریکردنی کاریگەری گۆڕانکاری لە نرخی دۆلار بۆسەر بازاڕی ناوخۆیی و دەرکەوتووە کە "بەرزبوونەوەى کاڵا و شتومەکی خۆراکی پەیوەندی نییە بەرزبوونەوەى نرخی دۆلارەوە نییە." 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە دەڵێت، "وەزارەتەکە بە بەردەوامی تێبینی دۆخی بازاڕ دەکات و چەند کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرپرسانی حکومی و نوێنەری کەرتی تایبەت و پیشەسازی کردووە بە مەبەستی گفتوگۆکردنی گۆڕانکاری لە نرخ و جوڵەی بازاڕی ناوخۆیی و پاراستنی چینی هەژاران."

 

دەشڵێت، "دەرکەوتووە کە بەرزبوونەوەى نرخ زۆر کەمە و ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەى نرخی دۆلارەوە نەبووە، بەڵکو بازرگانان هەوڵ دەدەن قازانجی زیاتر بکەن و بابەتەکە ببەستنەوە بە زیادبوونی نرخی دۆلارەوە."

 

وەزارەتی دارایی ئومێدی خواستووە "لایەنی پەیوەندیدار ڕۆڵی خۆی بگێڕێت بۆ چاودێریکردنی جوڵەی جیاوازی بازاڕ بۆ ڕێگریکردن لە یاریکردنی بە قوتی هاوڵاتییانەوە."