گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

لە 48 کاتژمێرى ڕابردوودا چەند گەشتیار ڕووى لە سلێمانى کردووە؟

2019.06.04 - 16:00
App store icon Play store icon Play store icon
لە 48 کاتژمێرى ڕابردوودا چەند گەشتیار ڕووى لە سلێمانى کردووە؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد - وریا حسین بەگوێرەى ئامارێکى بەڕێوەبەرایەتى گەشتوگوزارى سلێمانى، لەماوەى 48 کاتژمێرى ڕابردوودا زیاتر لە 20 هەزار گەشتیار ڕوویان لە سلێمانى کردووە. . ئارام شوانى وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى گەشتوگوزارى پارێزگاى سلێمانى بەناس کورد-ى ڕاگەیاند:"هەموو لیژنەکانى گەشتوگوزارى سلێمانى، چ لیژنەى پێشوازى چ لیژنەى پشکین و لیژنەکانى ناوشاریش بەشێوەیەکى ڕێکخراو و بەبێ گرفت کارەکانیان ڕایى دەکەن، تائێستا هیچ گرفتێک نەهاتووەتە پێشەوە بۆ ئەو مەبەستەش سەنتەرێکى زانیاریمان کردووەتەوە بۆ ڕێنوێنیکردنى گەشتیاران لەئەگەرى دروستبوونى هەر کێشەیەک". . وتیشى:"هەموو خاوەن چێشتخانەو ڕێستۆرانت و شوێنە گەشتیارییەکان کراونەتەوە، هەرکەسێکیش سەرپێچى بکات بەرپرسیار دەبێت". . ئارام شوانى وتەبێژى دەستەى گەشتوگوزارى پارێزگاى سلێمانى لەبارەى هاتنى ژمارەى گەشتیارانەوە ئاماژەى بە 48 کاتژمێرى رابردوو کرد، وتى:"بەگوێرەى ئامارە سەرەتاییەکان 20 هەزار گەشتیار هاتوونەتە پارێزگاى سلێمانى، ئەوەش ڕێژەیەکى باشە و چاوەڕوان دەکرێت زیاتر بێت". . بەگوێرەى ئامارى بەڕێوەبەرایەتى گەشتوگوزارى سلێمانى ساڵى ڕابردوو لە جەژنى قورباندا 100 هەزار گەشتیار ڕویان لەپارێزگاى سلێمانى کردووە، چاوەڕوان دەکرێت ئەمساڵ لەو ڕێژیە زیاتر بێت. .