گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

لەبارەی دەوامی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن لە هەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.03.30 - 19:34
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی دەوامی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندن لە هەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

جێگری سەرۆکی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، پشووەکانی ڕۆژانی پێنجشەممە و شەممە کە ڕاگەیەنراوە دەوامی پۆلی 12ی ئامادەیی ناگرێتەوە و دەوامیان بەردەوام دەبێت، هەروەها تاقیکردنەوەی قۆناغەکانی 1 بۆ 11-ش بەهەمانشێوە بەردەوام دەبن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا موسلیم عەبدوڵا قەسرێ، جێگری سەرۆکی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، " قوتابيەكى زۆر پرسيار دەكات کە دەوامى پۆلى 12 ى ئامادەيى، پشووەكانى پێنجشەم و شەمە دەيگرێتەوە كە ڕاگەيةنراوە؟."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "نەخێر نايگرێتەوه و دەوام و تاقیکردنەوەکانیان وەکو خۆى و لەشوێنی خۆیەتی ."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "تاقی کردنەوەکانی پۆلی 1 تا 11ی بنەڕەتی حکومی و تایبەت، کەبەشێکی نەکرابوو ئەنجام دەدرێت ."