گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پێشبینیى نوێ بۆ یەکەم رۆژى مانگى رەمەزان دەکرێت

2021.03.30 - 17:19
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینیى نوێ بۆ یەکەم رۆژى مانگى رەمەزان دەکرێت

ناس کورد-

ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی ئەبوزەبی لەوڵاتی  ئیمارات پێشبینی دەکات 13ی نیسانی داهاتوو سەرەتای یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بێت لە زۆربەی وڵاتانى ئیسلامى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ناوەندەکە لە ڕوونکردنەوەیەکدا (30ی ئازاری 202) کەوێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئاماژەى بەوەکردووە، بینینی هیلال لە دوای خۆرئاوابوون لەو وڵاتانەی کە چاودێری بینینی هیلالی مانگی ڕەمەزان دەکەن لەڕۆژی یەکشەممە 11ی نیسانی 2021  ئەستەمە.



دەشڵێت، "بەگوێرەی ئەوە ئەو وڵاتانە 30 ڕۆژی مانگی شەعبانی کۆچی تەواو دەکەن، هاوکات ئەو وڵاتانەشی کە لە ڕۆژی دووشەممە 12ی نیسانی 2021 چاودێری بینینی هیلالی مانگی ڕەمەزان دەکەن تەنها دەتوان بە تەلسکۆب هیلال ببینن".  

 

محەمەد شەوکەت، بەڕێوەبەری ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی وتى، "مانگی شەعبان کۆچی لە ڕۆژی دووشەممە 15ی ئازارەوە دەستی پێکردوە لە زۆربەی وڵاتە موسلمانەکان، بۆیە پێشبینی دەکرێت لەو وڵاتانەدا یەکەم  ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بێت کە دەکاتە 12ی نیسان، ئەو وڵاتانەش بریتین لە ئەندەنوسیا، مالیزیا،  ئێران، عومان، ئیمارات، سعودیە ئوردن، سوریا ، لیبیا، جەزائیر، مەغریب ومۆریتانیا و زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی غەیرە عەرەبی لە ئەفریقا".

 

وتیشى،  لە کاتێکدا عێراق، میسر، تورکیا و تونس ڕۆژی یەکشەممە 14ی ئازار دەستیان بە یەکەم ڕۆژی مانگی شەعبان کردووە، بۆیە لە ڕۆژی یەکشەممە 11ی نیسان، چاودێری بۆ بینینی هیلالی مانگی ڕەمەزان دەکەن.

 

ئەوەشی وتووە، ئەو وڵاتانەی کە ڕۆژی یەکشەممە چاودێری بینینی هیلالی مانگی رەمەزان دەکەن، مانگ لەو ڕۆژەدا پێش خۆرئاوابوون ون دەبێت، بۆیە بینینی هیلال ئەستەمە پاش خۆرئاوابوونی ڕۆژی یەکشەممە، بۆیە ئەو وڵاتانە سی ڕۆژمانگی شەعبان تەواو دەکەن و یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانیش دەکەوێتە ڕۆژی سێشەممە 13ی نیسان.

 

پێشیوایە ئەو وڵاتانەی کە لە ڕۆژی دووشەممە 12ی نیسان چاودێر هیلال دەکەن ، زۆرینەی وڵاتانی جیهانی ئیسلامین ، بینینی مانگی ڕەمەزان لەڕۆژی دووشەممە 12ی نیسان ئەستەمە بەچاو ببینرێت، بۆیە دەکرێت تەنها لە رێگەی تەلسکۆب وبە زەحمەتێکی زۆرەوە ببینرێت لەبەشێکی سودان، لیبیا، جەزائیر، مەغریب و مۆریتانیا.