گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەى

کۆمپانیای ئەمازۆن داوای لێبوردنی لە عێراق کرد

2021.03.30 - 16:55
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمپانیای ئەمازۆن داوای لێبوردنی لە عێراق کرد

ناس کورد-
کۆمپانیای جیهانیی ئەمازۆنی تایبەت بە بازارکردنی سەرهێڵ (ئۆنلاین) داوای لێبوردنی لە گەلی عێراق کرد لە بڵاوکردنەوەی کاڵایەک کە تێیدا ئاڵای عێراقی بەکارهێنرا بوو بۆ دروستکردنی بەرپێی تەوالێت و خاولی گەرماو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بڵاوبوونەوەى وێنەی ئەو کاڵایە توڕەییەکی زۆری لای عێراقییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروستکرد، هەمووان داوایان دەکرد کۆمپانیاکە داوای لێبوردن بکات و کاڵاکەش بسڕێتەوە.

 

ڕەغد حیالی کە ژنە نوسەرێکی عێراقیە لە تویتەکەیدا بۆ ئەمازۆن نوسیویەتی، "دەبێت ئەمازۆن ئەو کاڵایە بسڕێتەوە کە سوکایەتی بە عێراق و گەل و ئاڵاکەی کردووە و بە فەرمی داوای لێبوردن بکات".

لە وەڵامی ئەو تویتەی ڕەغد حیالیدا، هەژماری فەرمی کۆمپانیاکە بە ناوی Amazon Help وەڵامی تویتەکەى داوەتەوە و نوسیویەتی، "داوای لێبوردن دەکەین لەهەر سەغەڵەتییەک و وەڕسبوونێک، هەندێکجار ئەو جۆرە بابەتانە دەبینین و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکەین و لە ماڵپەرەکەمان دەریان دەکەین، ئەگەر بەردەوام بن لە بەبازارکردنی ئەو بەرهەمە، هەموومان بایکۆتی دەکەین".