ناس کورد-
وەزیری پێشمەرگە و راوێژکاری سەنتەری هەمەئاهەنگی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوە و وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت، لەلایەن تیمی هاوپەیمانانەوە، دڵنیاکرانەوە کە کێشە و لەمپەرەکانی بەردەم پێویستە داراییەکانی هێزی پێشمەرگە چارەسەرکراوە و پێویستیە دارایی و لۆجیستیەکانی ئەو هێزەش لەلایەن هاوپەیمانانەوە بەردەوام دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لەڕاگەیەنراوێکدا جەبار یاوەر، ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کورستان (سێشەممە 30ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، " ئەمڕۆ سێشەممە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی چەند بەرپرسێکی دیکەی وەزارەت لەگەڵ کۆڵۆنێل دەیڤد ولیام، راوێژکاری سەنتەری هەماهەنگی هاوپەیمانان لە هەرێم و تیمی یاوەری کۆبۆوە. "
ئاماژەی بەوەشکردووە، " ڕاویژکاری سەنتەری هەمەئاهەنگی هاوپەیمانان لە هەرێم، وەزارەتی پێشمەرگەی دڵنیاکردەوە کە هاوکاری و یارمەتیەکانیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامی دەبێت و کێشە و لەمپەرەکانی بەردەم ئەو پرسە چارەسەرکراوە. "
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "وەزیری پێشمەرگە ستایشی هەوڵی بێوچانی هاوپەیمانان و ئەمریکای کرد لە پاڵپشتی و هاوکاریەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگەو وتیشی: بەردەوامی پاڵپشتیە سەربازییەکانی هاوپەیمانان هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات بە هێزێکی پێشکەوتووی ئەکادیمی و سەربازی سەردەمیانە ."