ناس کورد-
هەردوو فراکسیۆنی پارتی و کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەڵێت، جەختیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان کردووەتەوە بە ئامانجی خزمەتکردنی هاووڵاتیان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان (سێشەممە 30ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، "پێشوازیمان له به‌ڕێز عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكی فراكسیۆن و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی فراكسیۆنی کۆمەڵی دادگەری له په‌رله‌مانی كوردستان كرد."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "له دیدارێكدا وێڕای گه‌یاندنی په‌یامی پیرۆزباییان، هه‌ردوولا جەختمان له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان به ئامانجی خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان له هه‌رێمی كوردستان و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و كاری پێكه‌وه‌ییمان به هه‌ماهه‌نگی فراكسیۆنه‌كانی تر له په‌رله‌مانی كوردستان له ئه‌ركی یاسادانان و چاودێری كردنمان له چوارچێوه‌ی كاری په‌رله‌مانیدا کردەوە."