گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لێدوانێکی نوێ لە وەزارەتی کارەباوە لەبارەی کوژرانی شادیە عەبدوڵا

2021.03.30 - 16:17
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێکی نوێ لە وەزارەتی کارەباوە لەبارەی کوژرانی شادیە عەبدوڵا

 ناس کورد-

وەزیری کارەبا سەردانی ماڵی ئەو کچەی کرد کە دوێنێ لەناو وەزارەتی کارەبادا کوژرا و ڕایگەیاند، ئەندازیار شادیە عەبدوڵا فەرمانبەرێكی  دڵسۆز و بەتوانا و رەوشت بەرز بوو بەناهەقی کورژا، دەشڵێت، لەلایەن وەزارەتەوە دوو پارێزەریان راسپاردووە بۆ بەدواداچوونی ڕووداوەکە و  پاڵپشتی تەواوی هەموو مافەكانی خانەوادەكەی دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە 30ی ئازاری 2021، كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبا بەیاوەری شاندێكی باڵای وەزارەت سەردانی ماڵی ئەندازیار شادیە عەبدوڵای فەرمانبەری وەزارەتی كارەبای كرد کە دوێنێ دووشەممە لەناو وەزارەتی کارەبادا کوژرا.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی کارەبا، "وەزیری کارەبا هاوخەمی و پرسەی  بۆ خانەوادەكەی راگەیاندوو بەتوندی ئیدانەی ئەو تاوانە قێزەوەنەی كرد كە لەناو وەزارەتی كارەبادا بەرامبەر بە فەرمانبەرێكی وەزارەتی كارەبا و خانەوادەكەی و وەزارەت ئەنجام درا."

 

وەزیری کارەبا ئاماژەی بەوەشکردووە، " لەدەستدانی ئەندازیار شادیە عەبدوڵا وەكو لەدەستدانی كچێكی خۆم وایە  و نمونەی ئەندازیارێكی رەوشت بەرز و دڵسۆز و بەتوانا بوو بەناهەقی شەهید كرا،  لەلایەن وەزارەتیشەوە دوو پارێزەرمان راسپاردووە بۆ بەدواداچوونی ئەم تاوانە و  پاڵپشتی تەواوی هەموو مافەكانی خانەوادەكەی دەكەم."

 

دوێنێ دووشەممە 29ی ئازاری 2021، لەناو گەراجی وەزارەتی کارەبا لە هەولێر شادی عەبدوڵا لەلایەن کەسێکەوە کوژرا کە ئەویش بەهەمانشێوە کارمەندی وەزارەتی کارەبایە.

 

هۆگر عەزیز لە لێدوانێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (29ی ئازاری 2021) ڕایگەیاندووە، کاتژمێر 10:18 خولەکی سەرلەبەیانی لە ناو وەزارەتی کارەبا لە شاری هەولێر لەکاتی وەرگرتنی مووچە کچە ئەندازیارێکی وەزارەتی کارەبا بەناوی شادییە لەلایەن کارمەندێکی هەمان وەزارەت کە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوانی وەزارەتی کارەبا کار دەکات لەکاتی وەرگرتنی مووچە بە دەمانچە گولـــــلەیەکی لێدراوەو دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە کچە ئەندازیارەکە گیانی لەدەستداوە. 

 

باسی لەوەشکرد، بەپێی زانیارییەکان ئەم دوو کارمەندەی وەزارەتی کارەبا پێشتر پەیوەندییەکان هەبووەو ئەو کوڕ کە ئەمڕۆ تاوانەکەی کردووە چەند جارێک چووەتە داوای ئەو کچە ئەندازیارەی وەزارەتی کارەبا بەڵام نەیان داوەتێ و دواتر باری دەرونی تێکچووە. 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، وەکو زانیارییە سەرەتاییەکان باسی دەکەن ئەم کچە ماوەی سێ ڕۆژە مارەکراوە لە کەسێکی دیکەو دەستگیراندار بووەو ئەمڕۆ لەکاتی وەرگرتنی مووچە لەگەڵ تاوانیار یەکتریان بینیوەو دەماقاڵەیەک لە نێوانیان دروستبووەو دواتر بە دەمانچە گولــــــــــلەیەکی پێوەناوەو دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە کچە ئەندازیارەکەی وەزارەتی کارەبا بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە. 

 

سەبارەت بە بردنە ژورەوەی دەمانچە بۆ ناو وەزارەتی کارەبا لەلایەن ئەو کارمەندەی وەزارەت کە کچەکەی کوشتووە، وتی، "لە ناو وەزارەتەکانی ئەو دیاردەیە هەیە کە پشکنین تەنها بۆ سەردانی کەران دەکرێت و ئەم کەسەش کە خۆی فەرمانبەری وەزارەتەکە بووە پشکنینی بۆ نەکراوەو لەو ڕێگەیەوە دەمانچەکەی بردووەتە ژوورەوەو لەکاتی ڕوبەڕوبوونەوەی لەگەڵ ئەم کچە ئەو تاوانەی کردووە".