ناس کورد-
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پێویستە لایەنەکان لە موزایدەکردن دووربکەونەوە لەبارەی نرخی دۆلار بەرانبەر بە دینار، ئەو ڕێکارەی کە بانکی ناوەندیی پەیڕەوی کردووە بەرهەمەکەیان چنیوەتەوە، ئەوەش وایکردووە یەدەگی بانکی ناوەندی زیادبکات ئاستی عێراقیش لە پۆلێنی ئابوریدا چووەتە پێشەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نوسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ( ٣٠ی ئازاری ٢٠٢١) کە وێنەیەکی دەست" ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاند، مستەفا کازمی لە میانەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا وتوویەتی "تەحەداكان بەرانبەر بە وڵاتەکەمان بەردەوامەوە بەهۆی سروشتی ئەو دۆخەی کە دووچاری بووینەتەوە، بۆیە دەبێت بە هەماهەنگی ئەو دوخە تێپەڕێنرێت".
لە بارەی نرخی دۆلار بەرانبەر بە دینار کازمی وتى " پێویستە لایەنەکان لە موزایدەکردن دووربکەونەوە لەبارەی نرخی دۆلار بەرانبەربە دینار، ئەو ڕێکارەی کە بانکی ناوەندی پەیڕەوی کردووە بەرهەمەکەیمان هۆنیوەتەوە کە ئەوەش وایکردووە یەدەگی بانکی ناوەندی لە ئێستادا زیادی کرد کردووە و ئاستی عێراقیش لە پۆلینی ئابوریدا چووەتە پێشەوە".
وتیشى "دەبێت بەزووترین کات بودجە پەسەند بکرێت، چونکە داواکاریی و پێداویستییەکانی چینی کەمەدرامەت و هەژارانی ئەم وڵاتە چارەسەردەکات وهاوکات پاڵپشتی لە پرۆژە خزمەتگوزارییەکانیش دەکات کە پەیوەستە بە ژیانی عێراقییەکانەوە".