گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دارایى پەرلەمان وادەى کۆتایهێنان بەلێبڕینی مووچە ئاشکرا دەکات 

2021.03.30 - 14:21
App store icon Play store icon Play store icon
دارایى پەرلەمان وادەى کۆتایهێنان بەلێبڕینی مووچە ئاشکرا دەکات 

ناس کورد-

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات، تاوەکو پەسەندکردنی بودجەی گشتی عێراق و ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان لێبڕینی موچەی فەرمانبەران لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد سەعدەدین، بڕیاردەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان (30ی ئازاری 2021) لەلێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، لێبڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەگوێرەى ئەو داهاتەیە کە دەچێتە بەردەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بۆ ئەم قۆناغەش تاوەکو ئەو کاتەی بودجەی عێراق پەسەند دەکرێت و پشکی هەرێم ڕەوانە دەکرێت لێبرینی موچە بەردەوام دەبێت، چونکە بەشێکی زۆری داهاتی هەرێمی کوردستان بۆ موچەیە و ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ کەرتە خزمەتگوزاری و پرۆژەکانە.

 

ڕاشیگەیاند، بەپێی زیادبوونی داهات لە داهاتوو قۆناغ بە قۆناغ ئەگەری لێبڕینی مووچە کەمدەکرێتەوە بەڵام لە قۆناغی جێبەجێکردنی تەواوی یاسای چاکسازی  چاوەڕواندەکرێت لێبڕینی مووچە لاببرێت.

 

سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان ئایا کەی کۆبوونەوەکە دەکرێت و باس لە کەمکردنەوەی لێبڕینی مووچە دەکرێت؟ بریاردەرەکەی لیژنەی دارایی وتی، "کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان دواخراوە بەڵام هەرکات کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی کرابێت بێگومان باس لە پرسی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان کراوە".

 

لە ماوەی ڕابردوو فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان داوای لابردنی لێبڕینی مووچەی کرد ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زیادبوونی داهاتی هەرێمی کوردستان.