گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

سەکۆى موشەکە بەکارهاتووەکانى هێرشەکەى شەوى رابردووى پێشمەرگە دۆزرایەوە (وێنە)

2021.03.30 - 13:29
App store icon Play store icon Play store icon
سەکۆى موشەکە بەکارهاتووەکانى هێرشەکەى شەوى رابردووى پێشمەرگە دۆزرایەوە (وێنە)

ناس کورد-

شانەى راگەیاندنى ئەمنى بڵاوى کردەوە، هێزێکى سوپاى عێراق شەش سەکۆى ئاسنینى لە ناوچەیەکى باکورى کەرکوک دۆزیوەتەوە کە لە هێرشکردنە سەر هێزەکانى پێشمەرگە بەکارهێنراوون.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شانەى راگەیاندنى ئەمنى (30ى ئازارى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە " هێزێکى سوپاى عێراق شەش سەکۆى ئاسنینى لە ناوچەى نەبى ئاوا لە باکورى شارى کەرکوک دۆزیوەتەوە کە لە هێرشە موشەکییەکەى شەوى رابردووى سەر هێزەکانى پێشمەرگە بەکارهێنراوون و موشەکەکان لە ناوچەیەکى چۆڵەوانى لەسەر سنورى نێوان شارى کەرکوک و هەولێر کەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکى لێ نەکەوتۆتەوە".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکرێت بۆ گەیشتن بە بکەرانى ئەو کارە و رادەستکردنیان بۆ بەردەمى دادگا.

 

شەوى رابردوو سێ موشەک ئاڕاستەی بازگەی شێراوە لەنێوان هەولێر و مەخمور کرا کە هێزەکانی پێشمەرگەی تێدایە، تائێستا هیچ زیانێکی گیانی لەو هێرشەدا تۆمار نەکراوە.