ناس کورد-
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای دوو ڕۆژی هەرێم ئاشکراکرد و ڕیگەیاند، بۆ ڕۆژی (چوارشەممە) ئاسمانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم (30ى ئازارى 2021) لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و بۆ ڕۆژی چوارشەممە دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور لە هەندێک کاتدا.
کەشناسی پێشبینیشیکردووە، بۆ ڕۆژی (چوارشەممە) پلەکانی گەرما یەک پلە بەرز ببێتەوە.