ناس کورد-
وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا رایگەیاند، قۆناغى داهاتووى گفتوگۆى ستراتیژى ئەمریکا و عێراق مانگى داهاتوو بەڕێوەدەچێت و شەش پرس تاوتوێدەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەشى کاروبارى رۆژهەڵاتى ناوەڕات لە وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە لە تویتێکدا رایگەیاند، ئەمریکا و عێراق رۆژى حەوتى نیسان لەڕێگەى ڤیدیۆ کۆنفرانسى داخراوەوە قۆناغى نوێى گفتوگۆى ستراتیژى ئەنجام دەدەن.
رونیشیکردەوە، گفتوگۆکان پرسەکانى ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر، ئابورى و وزە و پرسە سیاسییەکان و هەهەماهەنگى لەبوارى خوێندن و رۆشنبیرى لەخۆ دەگرن.
حوزەیرانى ساڵى رابردوو گفتوگۆى ستراتیژى نێوان ئەمریکا و عێراق دەستیپێکرد، بەمەبەستى رێكخستنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و پرسی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.