گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پێشنیازێکى نوێی ئەمریکا بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنى ئەتۆمى لەگەڵ ئێران ئاشکراکرا

2021.03.30 - 09:39
App store icon Play store icon Play store icon
پێشنیازێکى نوێی ئەمریکا بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنى ئەتۆمى لەگەڵ ئێران ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

بەرپرسێکى گەورەى ئەمریکا پێشنیازێکى نوێی وڵاتەکەى ئاشکراکرد بۆ گەڕانەوە بۆ رێککەوتنى ئەتۆمى لەگەڵ ئێران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەرپرسەکە کە ناوى نەهێنراوە ئەمڕۆ سێشەممە بە "سکاى نیوز" ى راگەیاندووە، واشنتن تاوتوێی چەند بژاردەیەک دەکات بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنەکە لەناویاندا گفتوگۆى ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران لەڕێگەى هاوبەشە ئەوروپییەکانەوە.

 

ئەو پێشنیازە بەبەرەوپێشچونێک دادەنرێت لە هەڵوێستى ئەمریکا لەو کاتەوە کە جۆ بایدن دەسەڵاتى وەرگرتووە.

 

لەو کاتەوە واشنتن هەوڵى دەستیپێکردووە بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنەکە، بەڵام ناکۆکییەکە لەگەڵ ئێران لەئێستادا لەبارەى ئەوەیە کام وڵات یەکەمجار دەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنەکە.

 

ئێران کە تائێستا سورە لەسەر ئەوەى یەکەمجار سزاکانى سەرى هەڵبگیرێت، پێدەچێت لەبازنەى رەزامەندى ئەو پێشنیازە نوێیەى ئەمریکادا بێت، لانى کەم بەپێی لێدوانى ئەمدواییەى بەرپرسەکانى.

 

بەپێی تەلەفزیۆنى فەرمى ئێران، بەرپرسێکى ئێرانى دیار رایگەیاندووە وڵاتەکەى پیتاندنى یۆرانیۆم ناوەستێنێت تا  ئەمریکا سەرجەم سزاکانى سەرى هەڵنەگرێت.