گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تایبەتمەندییەکانى چین؟

’’پێکانى ئامانج لەپشت دیوارەوە’’.. بەریتانیا چەکێکى مەترسیدار تاقی دەکاتەوە

2021.03.29 - 23:49
App store icon Play store icon Play store icon
’’پێکانى ئامانج لەپشت دیوارەوە’’.. بەریتانیا چەکێکى مەترسیدار تاقی دەکاتەوە

ناس کورد-

هێزەکانی ئەرکە تایبەتییەکانی سوپای بەریتانیا چەکێکى جۆری "کۆرنەر شوت"یان دەستکەوتووە کە توانای ئەوەی هەیە ئامانجەکانی لە پشت دیوار و بەربەستەکانەوە بپێکێت، ئەوەش لەڕێگەی چەمانەوەی لولەکەیەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی "دەیلی ستار"ی بەریتانی (29ی ئازاری 2021) کە لەزاری سەرچاوەیەک لە سوپای بەریتانیاوە گواستویەتەوە، بۆ لەمەودوا چەکە نوێیەکە یاساکانی یارییەکە لە ئۆپەراسیۆنە تایبەتە مەترسیدارەکاندا دەگۆڕێت و لەئێستادا تاقی دەکرێتەوە وەک ڕێگەخۆشکردنێک بۆ پشتبەستنى تەواوەتى بەو چەکە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، تفەنگەکە ڕێگە دەدات سەربازەکان ئامانجەکانیان بپێکن بەبێ ئەوەی خۆیان لەمەترسی دابن، چونکە چەکەکە دەتوانێت لەپشت دیوارەکانەوە گولەکانی بهاوێژێت، ئەوەش بە چەمانەوەی لولەکەی بەرەو گۆشە ئاشکرانەکراوەکان.

 

سەرچاوەکە دەڵێت، "لەڕێگەی کامێرایەکەوە کە بەسەر چەکەکەوە بەستراوەتەوە، سەربازەکان دەتوانن بەوردی ئامانجەکانیان لە شوێنە نەبینراوەکان و گۆشە کوێرەکاندا بپێکن".

 

سەرچاوەکانی تایبەت بە کاروباری بەرگریی ئەمەریکا ئەوەیان خستووەتەڕوو، ئەو جۆرە چەکە لەلایەن هێزەکانی مارێنزی ئەو وڵاتەوە لەکاتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی کوشتنی ئوسامە بن لادن، دامەزرێنەر و سەرکردەی پێشووی ڕێکخراوی قاعیدە لە پاکستان بەکارهێنراوە.