گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

بە فەرمی؛ عێراق میوانداری پاڵەوانێتی کەنداو دەکات

2021.03.29 - 23:47
App store icon Play store icon Play store icon
بە فەرمی؛ عێراق میوانداری پاڵەوانێتی کەنداو دەکات

ناس کورد-
یەکێتی تۆپی پێی عێراق ڕایگەیاند، وڵاتی قەتەر دەستبەرداریی میوانداریکردنی پاڵەوانێتی تۆپی پێی کەنداوی 25 بووە لە بەرژەوەندی عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەیاد بنەیان، سەرۆکی دەستەی سازان لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق (29ی ئازاری 2021) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقییە ڕایگەیاند، "قەتەر تەنها لە میوانداریکردنی ئەو پاڵەوانێتییە لە بەرژەوەندی عێراق دەستبەردارنەبووە، بەڵکو داوای لێبوردنێکی فەرمیشی کردووە بەوپێیەی کە وڵاتێکی جێگرەوەی عێراقە بۆ میوانداریکردنی ئەو پاڵەوانیەتییە".

 

وتیشى، "قەتەر نامەیەکی دیکەی ناردوە و باسی لەوەکردووە کە ڕای گشتی عێراق بەپەرۆشەوە دەڕوانێتە ئەو پاڵەوانێتییە".

 

ئەو بەرپرسەی تۆپی پێی عێراق سوپاسی "سۆز و هەڵوێستی برایانەی قەتەری" کردووە وتویەتی، "ئێمە لە ئاستی بەرپرسیاریدا دەبین، پێزانینمان هەیە بۆ هەموو یەکێتییەکانی تۆپی پێ و وڵاتانی کەنداو".

 

بەنیان سوپاسی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و عەدنان درجال، وەزیری لاوان ووەرزشی عێراقی کردووە دەڵێت هەردووکیان ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لەو پرسەدا.