گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

موچەی پێشمەرگە

پێشمەرگە لەسەر دابەشکردنی سێ موچەکە ڕوونکردنەوە دەدات

2021.03.29 - 17:15
App store icon Play store icon Play store icon
پێشمەرگە لەسەر دابەشکردنی سێ موچەکە ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕەتی دەکاتەوە هیچ وادەیەک بۆ ناردنی سێ موچەی لیوا هاوبەشەکان دیاریکرابێت و دەڵێت، سبەینێ وەزارەت ڕوونکردنەوەی دەبێت لەوبارەیەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو سەرچاوەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت لە لێدوانیکدا بۆ "ناس کورد" (29ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی سێ موچەکەى لیوا هاوبەشەکان دیارینەکراوە، هیچ شتێکی فەرمی بە وەزارەتی پێشمەرگە نەدراوەو چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی سێشەممە وەزارەت لە وادەی ناردنی پارەکە ئاگاداربکرێتەوە.

 

باسی لەوەشکرد، ئەگەر ڕۆژی سێشەممە وادەى ناردنى پارەکە لەلایەن ئەمریکاوە بەفەرمی بە وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەنرا، وەکو وەزارەت لە ڕێگەی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی بێت یاخود لە ڕێگەی ڕاگەیەنراوبێت وادەکەی ئاشکرا دەکەن.

 

بڕیاربوو مانگی ڕابردوو سێ موچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەسەریەکەوە و بەبێ لێبڕین دابەش بکرێت، بەڵام تا ئێستا دابەشنەکراوە.

 

لیوا قارەمان كەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە (شەممە 27ی ئازاری 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند "دواكەوتنی پارەی ئەمەریكا بۆ موچەی لیوا ھاوبەشەكانی پێشمەرگە، ھیچ كێشەیەكی نییە و تەنھا ھۆكارەكەی تەكنیكییە، ئەگەر نا ئەمەریكا پارەکە ڕەوانە دەكات."



وتیشی، "وەزیری پێشمەرگە لە پەیوەندی بەردەوامدایە بۆ چارەسەرکردنی و چاوەڕێین لە داهاتوویەکی نزیکدا پارەکە بگات و هەرکات گەیشت دەست بە دابەشکردنی دەکەین."



ئاماژەی بەوەشکرد، "وەزارەتی پێشمەرگە بە نوسراوی فەرمی داوای لە حكومەتی ھەرێمی كوردستان كردووە كە تاوەكو پارەکەی ئەمەریكا بۆ دەگات، موچەیەك بە قەرز بدات بەو لیوایانە، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەت وەڵامی نەداوینەتەوە."