ناس کورد-
لە نەخۆشخانەی شەھید شێرەی نەقیب بۆ ژنان و منداڵبوون لە کەلار، ژنێک بە سکێک سیانەیەکی ھێنایە دونیاوە.
.
ژنەکە دانیشتوی کەلارە و تەمەنی 22 ساڵە و لەلایەن تیمی نەشتەرگەری نەخۆشخانەکە بە سەرپەرشتی پزیشکان (د. ئەسرا نازم) و (د. لانە ھیدایەت) کاری نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا و رەوشی تەندروستی خۆی جێگیرە، مناڵەکانیش سەلامەتن و بەوھۆیەی پێشوەختە لەدایکبوون «نەباکامن» بۆ بەشی «خودەج» لە نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی گوازرانەوە.
.
جێى باسە لەمساڵدا ئەمە سێیەم حاڵەتی لەدایکبوونی منداڵی سیانەیە لە نەخۆشخانەى شەهید شێرەى نەقیب بۆ ژنان و منداڵبوون لە کەلار.
.