گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ڕوونكردنەوەی دارایی پەرلەمان لەبارەی هەوڵی دابەزاندنی نرخی دۆلار و پشکی هەرێم

2021.03.29 - 15:41
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونكردنەوەی دارایی پەرلەمان لەبارەی هەوڵی دابەزاندنی نرخی دۆلار و پشکی هەرێم

 ناس کورد-

بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پشکی هەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجە ڕێککەوتنی لەسەر کراوە و لەهەر کاتێکدا بێت ئەگەر هەیە دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان بە پڕۆژەکە ئەنجامبدرێت، دەشڵێت، کۆبوونەوەکانی لیژنەی دارایی کۆتایی هاتووە و هیچ هەوڵێک نییە بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار و حکومەتیش بەوە ڕەزامەند نابێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق (دووشەممە 29ی ئازاری 2021) لە لێدوانێکی تایبەتدا بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "شەوی ڕابردوو بەهۆی ناکۆکی بەشێک لە لایەنە شیعە و سوننەکانەوە دانیشتنی پەرلەمان ئەنجامنەدرا بۆ دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بودجە و لەئێستادا ئەو لایەنانە لە گفتوگۆدان بۆ گەیشتن بە ئەنجامێک."

 

وتیشی، "لەئێستادا هیچ وادەیەک بۆ دانیشتنی پەرلەمان دیارینەکراوە و دیارنییە کەی دانیشتن دەکرێت، بەڵام لەهەر خولەکێکدا ئەگەر هەیە بانگهێشتی ئەندامان بکرێت بۆ دانیشتن و دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساکە."

 

سەبارەت بە پشکی هەرێمی کوردستانیش سەفار ئاماژەی بەوەکرد، "پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە جێگیرکراوە و لەنێوان لایەنە سیاسییەکانیشدا ڕێککەوتنی لەسەر کراوە و واژۆ کراوە و دراوەتە دەست سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق و هیچ کێشەیەکی لەسەر نەماوە، ئەوەی هەیە کێشەی لایەنەکانی دیکەیە."

 

هاوکات دەربارەی ئەوەی هەوڵ هەبێت بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی باسی لەوەکرد، "کۆبوونەوەکانی لیژنەی دارایی لەسەر پڕۆژەیاساکە کۆتایی هاتووە و هیچ هەوڵێکی لەوشێوەیە نییە، دابەزاندنی نرخی دۆلاریش نە لەدەسەڵاتی ئێمەدایە نە لایەنە سیاسییەکان، لە دەسەڵاتی بانکی ناوەندیدایە و پێویستی بە ڕەزامەندی حکومەتە."

 

جەختیشیکردەوە، "ئەگەر داوایەکی لەوشێوەیەش هەبێت حکومەت ڕەتیدەکاتەوە، چونکە ئەوە لە بودجە جێگیر کراوە و حکومەت لەسەر ئەو پڕۆژەیە پلانی خۆی داناوە."

 

زیاتر بخوێنەرەوە: بەدواداچوونی ناس: دوو هۆكاری سەرەكی تێپەڕاندنی بودجەیان ڕاگرتووە