گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆچی

بەوێنە؛ حەوت ڕێستۆرانت و مەیخانە لە سەرچنار داخران

2021.03.29 - 15:28
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ حەوت ڕێستۆرانت و مەیخانە لە سەرچنار داخران
ناس کورد-

گەشتوگوزاری سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئاگادار کردنەوەیان و پابەند نەبوون بە مەرج و ڕێنماییەکان حەوت شوێنی گەشتیاری لە سلێمانی داخراون و خاوەنەکانیان ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (29ی ئازاری 2021) ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی پابەندنەبوون بەمەرج و ڕێنمایەکان حەوت شوێنی جیاواز کە مۆڵەتی گەشتوگوزاریان هەیە لە لایەن لیژنەکانی پشکنینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانیەوە داخران و هەریەک لەو شوێنانە دەکەونە هاوینە هەواری سەرچنار و سەیرانگای چەق چەقی شاری سلێمانی، شوینەکانیش جیاوازن لەوانەش (ڕێستۆرانت، خواردن و خواردنەوە، فرۆشتگای سەرمەستی و کەپری حەوانەوە) دەبیننەوە.


گەشتوگوزاری سلێمانی ئەوەشی وتووە، "هەریەک لەو (٧) خاوەن مۆڵەتە چەند جارێک ئاگادارکراونەتەوە بۆ جێبەجێکردنی مەرج و ڕێنمایەکان، بەڵام لە بەدواداچونی لیژنەکانی گەشتوگوزاری سلێمانی پابەندی تەواو بەدی نەکراوە. هەر بەو هۆیەوە ئەو شوێنانە داخران و خاوەنەکانیان ڕووبەڕووی سزای یاسای کرانەوە".