گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڕەشەیەك لەفەتحەوە

هەڕەشەیەك لەفەتحەوە بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان لەبارەی بودجە

2021.03.29 - 15:19
App store icon Play store icon Play store icon
هەڕەشەیەك لەفەتحەوە بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان لەبارەی بودجە

ناس کورد- 

پەرلەمانتارێکى هاوپەیمانێتیەکەى هادى عامرى ڕایگەیاند، سەرۆکایەتى پەرلەمان لەتێپەڕاندنى بودجە شکستى هێناوە و ئەوەش دووچارى دەستلەکارکێشانەوەیان دەکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵى (العهد) کە "ناس کورد" بینوویەتى، حامد موسەوى، پەرلەمانتارى هاوپەیمانى فەتح لەپەرلەمانى عێراق ڕایگەیاندووە، سەرۆکایەتى پەرلەمان لەخستنەڕووى پڕۆژە یاساى بودجەدا شکستى هێنا و پێچەوانەى پەیڕەوى ناوخۆیش مامەڵەى کرد.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، زۆربەى بڕگەکانى پڕۆژەکە ڕێککەوتنیان لەسەر کراوە و پێویست بوو تێپەڕێنرێت و مادە و بڕگە ناکۆکەکانیش بخرێنە لاوە.

 

موسەوى باسى لەوەش کردووە، شکستى سەرۆکایەتى پەرلەمان لەخولى دووەمى یاساداناندا لەتێپەڕاندنى بودجەدا واى لێدەکات دووچارى دەستلەکارکێشانەوە بکرێتەوە، حەلبوسی هەوڵدەدات هەموو لایەنەکان ڕازى بکات ئەوەش ناکرێت و سەرۆکایەتى پەرلەمانیش بەرپرسیارێتی دواخستنەکە دەگرنە ئەستۆ.

 

موسەوى دەشڵێت، بۆ چارەسەرکردنى گرانکردنى نرخى دۆلار لەبودجەدا پشتبەستراوە بە نرخی نەوت بەدینار.

 

لەبارەى هەرێمیشەوە، ئەو پەرلەمانتارەى فەتح ئەوەشى خستووەتەڕوو، بودجەکە هەموو ئەو سەرپێچیانەى کە هەرێم دەیانکات و شوێنکەوتەکانى خستووەتە گەردنى دەوڵەت.