ناس کورد-
بڕیارە سبەینێ سێشەممە نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى فەڕەنسا بکات له كۆشكى ئێلیزێ له پاريس لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆندا کۆببنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەنراوێکدا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان (دووشەممە 29ی ئازاری 2021) ڕایگەیاند، "لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا، سبەینێ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی سەردانی فەڕەنسا دەکات و لەسەر چەند پرسێکی جیاواز کۆدەبنەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە کۆبوونەوەکەدا بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، دۆخى عێراق، هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى، په‌تاى كۆڤيد_19 و لێكه‌وته‌كانى، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، گرنگيى هاوكارى و هاوبه‌شيى هه‌مه‌لايه‌نه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و چه‌ند پرسێكى ديكه تاوتوێ ده‌كه‌ن."