گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جەواد زەریف: تیرۆرى ئابورى ئەمریکى گەلى ئێرانى بەئامانج گرتووە

2019.06.03 - 22:59
جەواد زەریف: تیرۆرى ئابورى ئەمریکى گەلى ئێرانى بەئامانج گرتووە
ناس کورد- وەزیرى دەرەوەى ئێران لە وەڵامى مایک پۆمپیۆدا لەبارەى دانوستانى بێ مەرج، ڕایدەگەیەنێت، تا ئەو "تیرۆرە ئابوریەى" لەسەریانە لانەبرێت دانیشتن ناکەن. . جەواد زەریف، وەزیرى دەرەوەى ئێران لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر گرتەیەکى ڤیدیۆی دایکى منداڵێکى کەمئەندامى ئێرانى بڵاودەکاتەوە کە بەهۆى سزاکانەوە ناتوانێت قاچە دەستکردەکەى دەستبکەوێت، دەڵێت "تیرۆرى ئابورى ئەمریکى گەلى ئێرانى بەئامانج گرتووە". . جەودا زەریف وەزیرى دەرەوەى ئێران توانج لە دۆناڵد ترامپ سەرۆکى ئەمریکا دەگرێت دەڵێت: "ئەمە ئەو جەنگە ئابورییە کە دۆناڵد ترامپ دەستى پێکردووە". . وەزیرى دەرەوەى ئێران دەشڵێت: "جەنگ و دانوستان، بەبێ مەرج و یان بەمەرجەوە، پێکەوە کۆک نین". وەک ئاماژە بۆ ئەوەى کە ئەوان تاسزاکانیان لەسەر هەڵنەگیرێت دانیشتن ناکەن. . پێشتر مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لە لێدوانێکى بۆ ئاژانسى هەواڵى ئەسۆشەیتید پرێس جەختى لەسەر ئەوەکردەوە وڵاتەکەى ئامادەیە گفتگۆ لەگەڵ ئێران بکات بەبێ مەرجى پێشوەختە، بەڵام گرنگە ئێران پیشانى بدات وەکو دەوڵەتێکى ئاسایى مامەڵە دەکات. https://twitter.com/JZarif/status/1135591916660281344 . .