ناس کورد-
مەسرور بارزانی لە پەیامێکدا پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوەو نیگەرانی خۆشی بە زیادبوونی ڕێژەی مردن بە کۆرۆنا ڕاگەیاندووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیجی خۆی لە (فەیسبووک) کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (29ی ئازاری 2021) ڕایگەیاندووە، بهرزبوونهوهی خێرای ڕێژهی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان مایەی نیگەرانییە، لەم ساتە ههستیارهدا داوا لە هەر چوار پارێزگارەکەی ھەرێم دەکەم کە بەرپرسیارێتیی سەرشانیان بهرامبهر به خهڵك بزانن و تەواوی ڕێكاره نوێیهكان جێبهجێ بكهن.
باسی لەوەشکردووە، ئێستا کاتی سیاسەت کردن نییە، کەرتی تەندروستیمان دووبارە لە بەردەم تاقیکردنەوەدایە، مەترسی مردن لهسهر ژیانی هاووڵاتییانمان زیادیكردووه، ئەو پێشکەوتنانهی ئهم دواییه لە بهرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە بەدەستمانھێنا ، ئێستا لە مەترسیدایە.
ڕاشیگەیاندوووە، كوردستانییان بەرپرسیارێتی هاوبەشیان هەیە لە بەرامبەر خۆیان و خێزانهكانیان. داواتان لێدەکەم لە شوێنە گشتییەکاندا دەمامک ببهستن و دەستەکانتان بشۆن و خۆتان لە قەڵەباڵغی و گردبوونەوە بە دوور بگرن.