ناس کورد-
ڤیان دەخیل پەرلەمانتارى عێراق لەسەر پشکى ئێزدییەکان، ڕەخنەى توند لە تۆمارکردن منداڵانى چەکدارانى داعش دەگرێت وەک موسڵمان، ئەوانەى کە لە ئەنجامى دەستدرێژى کردنە سەر کچان و ژنانى ئێزدى لەدایکبوون.
.
پاش ئەوەى نوێنەرانى ئەنجومەنى ڕوحانى ئێزدییەکان بڕیاریاندا دان بەو منداڵانە نەنێن کە لە ئەنجامى دەستدرێژى سێکسى لە لایەن چەکدارانى داعش بۆ سەر کچان و ژنانى ئێزدى لە دایکبوون، حکومەتى عێراقى لەکاتى تۆمارکردنى ئەو منداڵانە بە گوێرەى یاسا وەک منداڵێکى موسوڵمان ئاینەکەیان تۆمار دەکات.
.
لەوبارەیەوە ڤیان دەخیل لە چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ تۆڕى عەرەبى دژى ئەو بڕیارە وەستاوەتەوە کە ئەو منداڵانە وەک موسوڵمان تۆمار بکرێن، ئاماژەى بەوشکردووە: "حکومەتى عێراق ئەو منداڵانەى لە ئەنجامى دەستدرێژى سێکسى بۆ سەر ئێزدییەکان لەدایکبوون وەک موسوڵمان تۆمار دەکات، لە کاتێکدا هەر خۆیان جەڵێن، داعش نوێنەرایەتى موسوڵمانان ناکەن و موسڵمان نین".
.
پاش ئازادکردنى بەشێک لە کچان و ژنانى ئێزدى، بەشێکیان لە ئەنجامى دەستدرێژى سێکسى چەکدارانى داعش بۆ سەریان بوونەتە خاوەنى منداڵێک یان زیاتر، لە کاتى گەڕانەوەیان بۆ زێدى خۆیان بوونى ئەو منداڵانە گرفتى لەنێوخۆى ئێزدییەکان دروست کرد.
.
.