ناس كورد_
مەریوان نادر پەرلەمانتاری یەكێتی ڕایگەیاند، ئه‌وه‌ی رێگری سه‌ره‌کییه له‌به‌رده‌م ئه‌نجامنه‌دانی دانیشتنی په‌رله‌مان کێشه‌ی نێوان لیستەكانی سوننه و به‌شێک له شیعه‌یه گێڕانەوەی حەشدە دوورخراوەكان و بڕینەوەی مووچە بۆ كەسوكاری بێسەروشوێنكراوەكانی پارێزگا سوننەكان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەریوان نادر لە بەیاننامەیەكدا كەمێك بەر لەئێستا كە وێنەی لای "ناس كورد" هەیە، نووسیویەتی، ئه‌وه‌ی رێگری سه‌ره‌کییه له‌به‌رده‌م ئه‌نجامنه‌دانی دانیشتنی په‌رله‌مانە کێشه‌ی نێوان سوننه و به‌شێک له شیعه‌یه له‌سه‌ر دوو خاڵ كە بریتین لە:
١- به‌شێک له شیعه ده‌یانه‌وێت ئه‌و حه‌شدانه‌ی گرێبه‌سته‌کانیان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته بهێننه نێو یاسای بودجه‌وه
٢- له به‌رامبه‌ر خاڵه‌که‌ی سه‌ره‌وه‌دا سوونه‌کان ده‌یانه‌وێت بڕه‌پاره‌یه‌ک بۆ خانه‌واده‌ی ئه‌و که‌سانه ته‌رخان بکرێت که شوێن بزر کراون ( مغیبین).
هەروەها دەڵێت "له‌سه‌ر ئه‌م دوو خاڵه تا ئێستا رێککه‌وتن نه‌کراوه".
سەبارەت بەپشكی هەرێمی كوردستانیش پەرلەمانتارەكەی یەكێتی دەڵێت "ئه‌و ده‌قه جێگیر کراوه که حکوومه‌تی هه‌رێم پێی رازییه".
هەروەها ئەوەشی وتووە "هه‌رچه‌نده بڕیاره کاتژمێر ١ ی ئه‌م به‌ره‌به‌یانییه دانیشتنی په‌رله‌مان گرێ بدرێت، به‌ڵام ئاماژه‌کان وای نیشان ده‌ده‌ن که له‌مڕۆدا ئه‌م دانیشتنه گرێ نادرێت".
لەلایەكیترەوە سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی نوێنەران بە میدیای فەرمی عێراقی ڕاگەیاند زیاتر لە ژمارەی پێویست لە ئەندامان بۆ گرێدانی دانیشتنی پەرلەمان لە هۆڵەكە چاوەڕێی بانگهێشتی دانیشتنەكە یان دواخستنی بۆ كاتێكی‌تر دەكەن.
ئەمە لەكاتێكدا پەرلەمانتاری لیستی سائیرونی سەدر بەدر زیادی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: سیمای دانیشتنی پەرلەمان لەبارەی بودجە ڕوون نییە و ناكۆكییەكان بەردەوامن تەنانەت لەپارەی پشكی هەرێمیشەوە رێككەوتنی 100% نەكراوە.
پاش ئەوەی شەممەی رابردوو دانیشتنی پەسەندكردنی بودجە خراپە شەممە 27 ئازار، جارێكی‌تر بۆ یەكشەممە 28 ئازار دواخرا و لە ئێستاشدا كات لە نیوەشەو و دەستپێكی دووشەممە نزیك دەبێتەوە هێشتا چارەنووسی دانیشتنەكە دیار نییە.
پەڕلەمانتاری یەكێتی، مەریوان نادر لە بەیاننامەیەكدا كەمێك بەر لەئێستا كە وێنەی لای "ناس كورد" هەیە، نووسیویەتی، ئه‌وه‌ی رێگری سه‌ره‌کییه له‌به‌رده‌م ئه‌نجامنه‌دانی دانیشتنی په‌رله‌مانە کێشه‌ی نێوان سوننه و به‌شێک له شیعه‌یه له‌سه‌ر دوو خاڵ كە بریتین لە: