ناس كورد_
سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی نوێنەران بە میدیای فەرمی عێراقی ڕاگەیاند زیاتر لە ژمارەی پێویست لە ئەندامان بۆ گرێدانی دانیشتنی پەرلەمان لە هۆڵەكە چاوەڕێی بانگهێشتی دانیشتنەكە یان دواخستنی بۆ كاتێكیتر دەكەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمە لەكاتێكدا پەرلەمانتاری لیستی سائیرونی سەدر بەدر زیادی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند: سیمای دانیشتنی پەرلەمان لەبارەی بودجە ڕوون نییە و ناكۆكییەكان بەردەوامن تەنانەت لەپارەی پشكی هەرێمیشەوە رێككەوتنی 100% نەكراوە.
پاش ئەوەی شەممەی رابردوو دانیشتنی پەسەندكردنی بودجە خراپە شەممە 27 ئازار، جارێكیتر بۆ یەكشەممە 28 ئازار دواخرا و لە ئێستاشدا كات لە نیوەشەو و دەستپێكی دووشەممە نزیك دەبێتەوە هێشتا چارەنووسی دانیشتنەكە دیار نییە.