گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’ھیچ پارەیەک لە بەغداوە نایەت’’

عەلى حەمەساڵح: وەفدی ھەرێم کەوتە ھەڵەیەکی گەورەوە

2021.03.28 - 22:56
App store icon Play store icon Play store icon
عەلى حەمەساڵح: وەفدی ھەرێم کەوتە ھەڵەیەکی گەورەوە

ناس کورد-

 

عەلى حەمەساڵح سەرۆکى لیژنەى سامانە سروشتییەکانى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، وەفدی ھەرێم "کەوتووەتەوە ھەڵەیەکی گەورەوە"، بەپێی ئەو رێککەوتنەى لە لیژنەى دارایی پەسەندکراوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى حەمەساڵح لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، "ئەمەی وەفدی ھەرێم بە زانین بێت یان نەزانین، لە ڕوی دارایەوە زیانێکی گەورەدەبێت بۆ ھەرێم. ئەو بڕگەیەی ھەفتەی پێشوو ڕەتیانکردەوەو وتیان شیعە دەستکاری کردوە، ئەمڕۆ نوێنەرانی پارتی و یەکێتی پێیڕازی بوون".

 

رونیشیکردووەتەوە، بەپێی ئەو بڕگەیە ھەرێم بەھای ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داھاتە فیدڕاڵیەکان بداتە حکومەتی ناوەند لەبەرامبەر پشکی ھەرێمدا، واتە: ھەرێم نزیکەی ٧٥٠ ملیار دینار دەدات و بەغداش ترلیۆنێک دەدات".

 

عەلى حەمەساڵح دەڵێت، لە بڕگەیەکی دیکەدا( ھ)، ئەم بڕگەیەی سەرەوە بەتەواوی بەتاڵکراوەتەوە بۆ ئەوەی ھیچ بڕە پارەیەک بۆ ھەرێم نەیەت. دەڵێن: مەقاسە قبوڵناکرێت و ئەگەر ھەرێم بەتەواوی پابەند نەبێت، ھیچ بڕە پارەیەک بۆ ھەرێم نانێرن.

 

دەشڵێت، بەدڵنیایی، بڕیار بەدەستی شیعە، بەھای ٢٥٠ ھەزار بەرمیل بەرامبەر پشکی ھەرێم وەک مەقاسە لێکدەدەنەوە ھیچ بڕە پارەیەک نانێرن.

 

بەبڕواى عەلى حەمەساڵح، وەفدی ھەرێم دەبوو پێداگیری لەسەر ئەوە بکەن ڕۆژانە بڕی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل رادەستی سۆمۆ بکەن "کە ئەمەیان نەکرد، کەوتنە ھەڵەیەکی گەورەوە".

 

"ئەمە بەزانین وەفدی ھەرێم کردبێتیان یان لە نەزانین، ئەمە داوی شیعە بێت یان پلانی ھەرێم، لە ئەنجامدا ھیچ بڕە پارەیەک لە بەغداوە نایەت، بەم فۆڕمە بە ڕێوەبردنەی ئێستاش لێبڕین بەردەوام دەبێت! مانگی ئایندە راستی و دروستی ئەم قسەی ئێمە دەردەکەوێت".