گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

عێراق بەشى سێیەمى ئەرشیفەکانى کوێتى رادەست کردەوە [وێنە]

2021.03.28 - 22:30
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق بەشى سێیەمى ئەرشیفەکانى کوێتى رادەست کردەوە [وێنە]

ناس کورد-

عێراق بەشى سێیەمى ئەرشیف و کەلوپەلەکانى کوێتى گێڕایەوە ئەو وڵاتە، کە لەکاتى داگیرکردنى ئەو وڵاتە لەلایەن ڕژێمى سەدام حسێنەوە لەساڵى 1990، برابوون.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى "القبس"ى کوێتى (یەکشەممە، 28ى ئازارى 2021) لە هەواڵێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە بڵاویکردەوە، لە پەیمانگاى "سعود ناسر سوباحى دبلۆماسى کوێتى" بەشى سێیەمى ئەو کەلوپەل و ئەرشیفانەى کوێت ڕادەستکراونەتەوە کە ڕژێمى سەدام حسێن لەکاتى داگیرکردنى کوێت لەساڵى 1990دەستى بەسەردا گرتبوون.

 

ئەوەش هاتووە، لاى خۆیەوە ناسر هین، یاریدەدەرى وەزیرى دەرەوەى کوێت بۆ کاروبارى ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان لەکاتى وەرگرتنەوەى ئەرشیفەکە بە ڕۆژنامەنوسانى وت " ئەمە هەنگاوێکى ئیجابییە و لە چوارچێوەى پابەندبونەکانى عێراقە بە جێبەجێکردنى بڕیارەکانى ئەنجومەنى ئاسایش تایبەت بە ئازادکردنى کوێت لەوانەش بڕیارى ژمارە 2107".

 

ڕونیشیکردووەتەوە، ئەو کارە هانى ئەوە دەدات هەنگاوى زیاتر بنرێت بۆ بەهێزکردنى پەیوەندیە دۆستانەکانى نێوان هەردوو وڵات، دەوڵەتى کوێتیش پێشوازى لە هەنگاوەکانى حکومەتى عێراقى دەکات بۆ تەواوکردنى ڕادەستکردنى سەرجەم ئەرشیفەکانى کوێت.

سەبارەت بەو ئەرشیف و کەلوپەلانەى گەڕێنراونەتەوە ئاشکرایکرد، ژمارەیەک ئەرشیف و ئامێرى تایبەت بە وەزارەتى پەیوەندیەکان و ئەنجومەنى نیشتمانى بۆ ڕۆشنبیرى و هونەر و ئاداب و زانکۆى کوێت ڕادەست کراونەتەوە.

 

لاى خۆشیەوە قەحتان جەنابى، بریکارى وەزارەتى دەرەوەى عێراق بۆ کاروبارى یاسایى لە وتەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد، حکومەت و گەلى عێراق سورن لەسەر پەرەپێدانى پەیوەندیە دوقۆڵیەکان لەگەڵ کوێت، ئەم هەنگاوەى ئەمڕۆش هەنگاوێکى جدییە لەو ڕووەوە.