گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

بەرهەم ساڵح : پێویستە هەڵبژاردنێکى پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت

2021.03.28 - 19:34
App store icon Play store icon Play store icon
بەرهەم ساڵح : پێویستە هەڵبژاردنێکى پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت

ناس کورد- 

سەرۆک کۆمارى عێراق ڕایگەیاند، پێویستە پڕۆسەى هەڵبژاردن هەموو بەدگومانیەک لەخۆى دوربخاتەوە بۆ ئەوەى ژمارەیەکى زۆرى هاوڵاتى بەشدارى تێدا بکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى ڕاگەیاندنى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق (28ى ئازارى 2021) لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوە کرد، ئەمڕۆ (یەکشەممە) د.بەرهەم ساڵح لەکۆشکى سەلام پێشوازى کردووە لەجینین بلاسخارت نوێنەرى تایبەتى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و تیمى هاریکارى هەڵبژاردنى یۆنامى لەعێراق و هەروەها سەرۆک و ئەندامانى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق و ڕاوێژکارێکى سەرۆک کۆمار بۆ هەڵبژاردنەکان.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، لەو دیدارەدا باس لە پێویستى ئەنجامدانى پڕۆسەى هەڵبژاردنى پێشوەختە لەوادەى خۆى و دابینکردنى پێداویستیەکانى هەڵبژاردنەکە و هەروەها ئەنجامدانى هەڵبژاردنێکى پاک و شەفاف کراوە.

 

هەر بەپێ ڕاگەیەنراوەکە، باس لەگرنگى ڕۆڵى بەشدارى نەتەوە یەکگرتووەکان لەپاڵپشتیکردنى پڕۆسەکە و پێویستى چاودێریکردنى بەمەبەستى سەرکەوتنى پرۆسەکە کراوە.

 

لەکۆبونەوەکەدا سەرۆک کۆمار بەپێویستى زانیوە هەڵبژاردنێکى پاک و شەفاف و دادپەروەرانە بەڕێوە بچێت و هەموو جۆرە بەدگومانیەک لەخۆى بەدوربخاتەوە بۆ ئەوەى خەڵکى بەشدارى تێدا بکەن.

 

د.بەرهەم ساڵح باسى لەوەش کرد، دەبێت کەشوهەوایەکى ئارام و سەقامگیر هەبێت بۆ ڕێکردنى پڕۆسەکە و پشتبەستن بەکارتى بایۆمەترى و دەرفەت بدرێتە دەنگدەران نوێنەرى خۆیان دوور لەساختەکارى و فشار هەڵبژێرن و هەروەها دەرفەتى یەکسانیش بدرێتە پڕۆسەى کاندید کردن.