گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

عەشایەرى عەرەبى بەڵێنێکى فالح فەیاز لەبارەى (پەکەکە) ئاشکرا دەکات 

2021.03.28 - 17:04
App store icon Play store icon Play store icon
عەشایەرى عەرەبى بەڵێنێکى فالح فەیاز لەبارەى (پەکەکە) ئاشکرا دەکات 

ناس کورد-

عەشایەرى عەرەبى لە ناوچە جێناکۆکەکان دەڵێن، فالح فەیاز سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى بەڵێنى پێداون کە پارتى کرێکارانى کوردستان "پەکەکە" لە قەزاى شنگال دەر بکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مزاحم حویت، وتەبێژى عەشایەرى عەرەبى (یەکشەممە، 28ى ئازارى 2021) لە لێدوانێکى بۆ  کەناڵى (RT)ى ڕوسى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند، لەکاتى سەردانەکەیدا بۆ نەینەوا فالح فەیاز سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى بەڵێنى داوە بە شێخەکان کە کێشەى قەزاى شنگال کە لەنێوان بەغدا و هەرێمى کوردستان چارەسەر بکەن و ئاوارەکان بگەڕێندرێنەوە ناوچەکانیان و هەیبەتى دەوڵەت بچەسپێنن و ئەندامانى پەکەکە دەربکەن.

 

باسى لەوەشکردووە، شێخە عەشایەرەکانى ناوچەکە ئەوەیان بە فەیاز وتووە کە "لە ترسى تاوانەکانى پارتى کرێکارانى کوردستان ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان".

 

ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر فەریق ڕوکن عەبدولئەمیر شمەرى فەرماندەى پرۆسە هاوبەشەکانى عێراق ئاماژەى بەوەدابوو، قەزاى شنگال بەتەواوەتى لەژێر کۆنترۆڵى هێزە فیدراڵیەکاندایە.

 

شنگال یەکێک لەو ناوچە کێشە لەسەرانەى کە کیشمەکێشێکى زۆرى تێدایە و پارتى کرێکارانى کوردستان "پەکەکە" دەسەڵاتێکى زۆرى لەناوچەکەدا هەیە.