ناس کورد-
لە قەزای چەمچەماڵ تەرمی هاووڵاتییەکی تەمەن 52 ساڵ بە کوژراوی دۆزرایەوە و تائێستا بکوژەکەی دیارنییە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شەریف ڕەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ (یەکشەممە 28ی ئازاری 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "کاتژمێر 7:00ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ئاگادارکراینەوە لە بوونی تەرمێک لەناوچەی مەنیلەی سەربە قەزای چەمچەماڵ."
وتیشی، "پاش چوونی تیمەکانمان دەرکەوت پیاوێکی تەمەن 52 ساڵە و ناسراوە کە کێیە و ئاسەواری چەند گولـلەیەک بە جەستەیەوە هەیە و دەرکەوتووە شەوی ڕابردوو کوژراوە."
ئاماژەی بەوەشکرد، "بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە و پۆلیسیش لێکۆڵینەوەکانی لەسەر ڕووداوەکە دەستپێکردووە."