گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە جێگرەوەى نۆکەندەکەى میسر

ئەمریکا پلانی هەبووە لە ئیسرائیلەوە بە چەکی ئەتۆمی نۆکەندێک دروست بکات

2021.03.28 - 09:15
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا پلانی هەبووە لە ئیسرائیلەوە بە چەکی ئەتۆمی نۆکەندێک دروست بکات

ناس کورد-
ئاژانسی مۆنتیکارلۆی فەڕەنسی بڵاویکردەوە، ئەمەریکا لەساڵی 1963دا پلانی هەبووە لەبری نۆکەندی سویس لە میسر ڕێڕەوێکی ئاویی دیکە لە سنوری ئیسرائیل هەڵبکەنێت ئەوەش لەڕێگە بەردانەوەی بۆمبی ئەتۆمی، بەڵام "پڕۆژەکە هەڵوەشاوەتەوە بەهۆی ترسی ئەمەریکا لە دژایەتی وڵاتە عەربییەکان."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی "مۆنتیکارلۆ"ی فەڕەنسی (28ی ئازاری 2021) کە "ناس کورد" بەداواچوونی بۆ کردووە، "ئەمەریکا لەساڵی 1963 پلانی هەبوو نۆکەندێکی جێگرەوە بۆ کەناڵی سوێس لە میسر بدۆزێتەوە و بەنیازبووە بۆ هەڵکەندنی ئەو نۆکەندەش پەنا بۆ بۆمبی ئەتۆمی ببات".


ئاماژەی بەوەشکراوە، "ئەمەریکا بەنیازبووە کەناڵەکە بەناو ئیسرائیلدا تێپەڕێت لەڕێگەی بیابانی "نەقەب"وە بەجۆرێک دەریای سپی ناوەڕاست بە کەنداوی عەقەبە ببەستێتەوە بۆ گەیشتن بە دەریای سور و زەریای هیندی، بۆ ئاسانکردنی ئەو ئەرکەش بیری لەوەکردووەتەوە کە 520 بۆمبی ئەتۆمی لە هەڵکەندنی ئەو ڕووبەرە زۆر بەکاربهێنێت".

بيزنس إنسايدر: أميركا كان لديها خطة في الستينيات لشق قناة بديلة عن قناة  السويس عبر إسرائيل باستخدام قنابل نووية
ئاژانسی فەڕەنسییەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لە بەرانبەر گرانبوونی تێچووی هەڵکۆڵینەکان بەڕێگە ئاساییەکان، ئەمەریکا بیری لە پەنابردن بۆ ئەو شێوازە بردووە، بۆ ئەوە مەبەستەش چەندین توێژینەوەی ئەنجام داوە کە لە ئاکامدا بۆی دەرکەوتووە کە خستنە خۆارەوەی ئەو بۆمبانە هیچ زیانێکی بۆ ناوچەکە نابێت".


ئاژانسی مۆنتیکارڵۆ لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "دواتر پڕۆژەکەی ئەمەریکا هەڵوەشێندراوەوتەوە بەهۆی لایەنە سیاسییەکەیەوە، بەو پێیەی وڵاتانی عەرەبی دەوروبەری ئیسرائیل زۆر بە تووندی ئەگەری هەیە دژایەتی دروستکردنی نۆکەندێکی لەو شێوەیە بکەن".


لەئێستادا و ماوەی چوار ڕۆژە بەهۆی چەقین و لاربوونەوەی کەشتییەکی زەبەلاح لە نۆکەندی سوێس هاتوچۆی دەریایی لەو نۆکەندە ڕاوەستاوە کەئەوەش وایکردووە بە چەندین ملیار دۆلار زیان بە ئابوریی میسرو وڵاتانی جیهان بکەوێت.
تطورات جديدة في قضية ناقلة الحاويات الجانحة في قناة السويس | الحرة