گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند خۆپیشاندەری کوشتووە؟

میانمار؛ خۆپیشاندان دژى کودەتا بەردەوامە و سوپاش دەست لە خۆپیشاندەران ناپارێزێت

2021.03.27 - 23:35
App store icon Play store icon Play store icon
میانمار؛ خۆپیشاندان دژى کودەتا بەردەوامە و سوپاش دەست لە خۆپیشاندەران ناپارێزێت

ناس کورد- 

لەدژى کودەتا سەربازییەکەى میانمار و ڕەتکردنەوەى ئەنجامى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەو وڵاتە، لەمانگى شوباتەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتى بەردەوامەوە و لەدوێنێوە نزیکەى 50 خۆپیشاندەر بەفیشەکى هێزە ئەمنیەکان کوژراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى هەواڵێکى ئاژانسى (میانمار ناو) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (27ى ئادارى 2021) ئەمڕۆ نزیکەى 50 خۆپیشاندەر بەگولـلەى هێزە ئەمنییەکان لەناوچە جیاجیاکانى ئەو وڵاتە کوژراون کە لایەنگرى دیموکراتى و شەفافیەتى پڕۆسەى هەڵبژاردنەکانى ئەمدواییەى میانمارن و ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ بۆنەى سوپاى ئەو وڵاتەیە.

 

هاوکات ئاژانسى هەواڵى ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، 13 لەکوژراوەکان خەڵکى ماندالان کە دووەم شارى میانمارە و 9 کوژراوى تریش خەڵکى ناوچەى ساجینجن و هەروەها 7 کوژراوى تریش لەناو یانگۆنى پایتەختدا بووە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، ئەمڕۆ کە یادى سوپاى ئەو وڵاتەیە لەلایەن سەرۆکى ئەنجومەنى سەربازى میانمارەوە قۆرخکراوە بۆ پاساو هێنانەوەى کودەتا کردن بەسەر حکومەتەکەى ئۆنگ سان سۆچى هەڵبژێردراودا، بەڵام چالاکانى ناڕازیش ئەو ڕۆژەیان بۆ بانگەشە کردن بەمەبەستى خۆپیشاندانێکى ناڕەزایەتى گەورە لەدژى ئەو دۆخە تەرخانکرد.

 

لەوتەیەکیشدا کە بۆنەى ڕوداوەکانى ئەمڕۆ و بۆنەى وڵاتەکەیەوە پێشکەشى کرد، مین ئۆنگى سەرۆکى ئەنجومەنى سەربارزى بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆ ئاماژەى بۆ ناڕەزایەتیەکان نەکرد کە سەرتاپا وڵاتەکەى تەنیووە، تەنها ئەوەى ووت کە تیرۆر زیان بەئەمن و ئاسایشى کۆمەڵایەتى وڵات دەگەیەنێت.