گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

چى لە کۆبوونەوەى لیژنەى دارایى و حکومەت ڕویدا؟ پەرلەمانتارێک ئاشکرایدەکات

2021.03.27 - 22:42
App store icon Play store icon Play store icon
چى لە کۆبوونەوەى لیژنەى دارایى و حکومەت ڕویدا؟ پەرلەمانتارێک ئاشکرایدەکات

ناس کورد- 

ئەندامێکى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق وردەکارى کۆبوونەوەکەى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق و حکومەت ئاشکرا دەکات و دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا 500 ملیار دینار بۆ زیادکردنى مادەکانى ناو فۆڕمى خۆراک زیاد کرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماجدە تەمیمى، ئەندامى لیژنەى دارایى (شەممە 27ى ئازارى 2021) لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، کۆبونەوەى لیژنەى دارایى 8 کاتژمێرى خایاند و هەریەکە لە وەزارەتى دارایى، نەوت، بازرگانى، پلاندانان، کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى و کارەبا ئامادە بوون، ئەوەش سەرەڕاى سەرۆکى ئەنجومەنى خزمەتگوزارى فیدراڵى و وەکیل وەزیرى دارایى و بەرێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى بازرگانى.

 

ئەوەشى ڕونکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکاندا بڕیاردراوە بە زیادکردنى 500 ملیار دینار بۆ زیادکردنى مادەکانى ناو فۆڕمى خۆراک، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى کە لە پرۆژە یاساى بودجەدا هاتووە.

 

تەمیمى لە بەشێکى ترى بەیاننامەکەیدا جەختیلەوەکردووەتەوە، لە کۆبونەوەکەدا هێماى بۆ ئەوەکردووە کە پێویستە ئالیەتى دابەشکردنى ماددە خۆراکیەکان بگۆڕدرێن ئەویش بە پشت بەستن بە کارتى ئەلکترۆنى، کە ئەوەش هاوکار دەبێت لە لەناوبردنى گەندەڵى لە مەلەفى فۆڕمى خۆراکدا هەروەها کەمکردنەوەى خەرجى گواستنەوە و عەمبارکردن و ئازادى دەداتە هاوڵاتیان بۆ هەڵبژاردنى ئەو ماددانەى دەیانەوێت لەو کاتەى کە خواستیانە.

 

ئەوەشى ئاشکرا کردووە، هەروەها داواى کردووە کە موچەى ئەوانەى چاودێرى کۆمەڵایەتى دەیانگرێتەوە و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان زیاد بکرێت، هەروەها چاودێرى نرخ لە بازاڕەکاندا بکرێت و کۆنترۆڵ بکرێن، ئەویش لە ڕێگەى چالاککردنى ڕۆڵى چاودێرى لایەنە تایبەتمەندەکان.