گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

عێراق سەرسوڕمانى خۆى لە هەندێک وڵات پیشان دەدات

2021.03.27 - 22:01
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق سەرسوڕمانى خۆى لە هەندێک وڵات پیشان دەدات

ناس کورد- 

ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق دەڵێت، سەری سوڕماوە لەهەندێک وڵات کە بەدواداچوون بۆ هاوڵاتیانیان لە خێوەتگەى هول ناکەن و داواى رادەستکردنیان ناکەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى قاسم ئەعرەجى، ڕاوێژکارى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق (شەممە 27ى ئازارى 2021) لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ناوبراو لە نوسینگەکەى خۆى لەگەڵ پیتەر فلتن هەڵسوڕێنەرى کاروبارەکانى ئەڵمانیا لە بەغدا و وەفدێکى یاوەرى کۆبوەتەوە لە گتفوگۆیەکدا باس لە بەهێزکردنى پەیوەندیەکانى نێوان هەردوو وڵات و کۆتا گەشەسەندنە سیاسی و ئەمنیەکانى ناوچەکە و جیهان کراوە.

 

ئەوەش هاتووە، هەروەها جەخت لە گرنگى هاریکارى ئەمنى لە بوارى بەرەنگاربونەوەى تیرۆر و ئاڵوگۆڕى زانیارى هەواڵگرى کراوە، چونکە شانەکانى داعش تائێستاش مەترسین لەسەر عێراق و ناوچەکە.

 

لاى خۆیەوە قاسم ئەعرەجى سەرسوڕمانى خۆى پیشانداوە لەوەى، هەندێک وڵات بەدواداچوون بۆ چارەنوسى هاوڵاتیان لە خێوەتگەى هول لە سوریا ناکەن و داواى ڕادەستکردنى هاوڵاتیانیان ناکەنەوە وەک ئەوەى بەلایانەوە گرنگ نەبێت، داواشى لە ئەڵمانیا کرد کە هاوکارى عێراق بکەن لە ئاڵوگۆڕى زانیارى هەواڵگرى و بنیادنانەوەى شنگال و گەڕانەوەى ژیان بۆى.

 

جەختیلەوەشکردوەتەوە، عێراق دەیەوێت خاڵى بەیەک گەیاندن و مەیدانێک بێت کە هەموان لەخۆ بگرێت و لە بەرەى یەک لایەن نابێت دژى لایەنێکى تر، هەر لێکنزیکبونەوەیەکى ئەمریکى یاخود سعودى ئێرانى کاریگەرى ئیجابى لەسەر ئاسایش و سەقامگیرى ناوچەکە دەبیت.

 

لاى خۆشیەوە پیتەر فلتن جەختیلەوەکردووەتەوە، ئامانجى وڵاتەکەى هاوکارى عێراق و ئەڵمانیا هەوڵى ئەوە دەدات کە ئێران و ئەمریکا لێک نزیک بکاتەوە، ئەوەش لە ڕێگەى هاندانى هەردوولا بۆ خۆلادان لە تەنگژەکان.