گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێترین زانیاری

وەزارەت: ئەمەریکا پارەی موچەی پێشمەرگە ڕەوانە دەکات

2021.03.27 - 16:34
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەت: ئەمەریکا پارەی موچەی پێشمەرگە ڕەوانە دەکات

ناس کورد-

لیوا قارەمان کەمال، جێگری سوپاسالاری هێزەکانی پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، دواكەوتنی پارەی ئەمەریكا بۆ موچەی لیوا ھاوبەشەكانی پێشمەرگە تەنھا ھۆكارەكەی تەكنیكییە، ئەگەر نا ئەمەریكا لە داهاتوویەکی نزیکدا پارەکە ڕەوانە دەكات، دەشڵێت، داوایان لە حکومەت کردووە موچەیەک بە قەرز بدات بەو لیوایانە و چاوەڕێی وەڵامن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا قارەمان كەمال (شەممە 27ی ئازاری 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، " دواكەوتنی پارەی ئەمەریكا بۆ موچەی لیوا ھاوبەشەكانی پێشمەرگە، ھیچ كێشەیەكی نییە و تەنھا ھۆكارەكەی تەكنیكییە، ئەگەر نا ئەمەریكا پارەکە ڕەوانە دەكات."

 

وتیشی، "وەزیری پێشمەرگە لە پەیوەندی بەردەوامدایە بۆ چارەسەرکردنی و چاوەڕێین لە داهاتوویەکی نزیکدا پارەکە بگات و هەرکات گەیشت دەست بە دابەشکردنی دەکەین."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "وەزارەتی پێشمەرگە بە نوسراوی فەرمی داوای لە حكومەتی ھەرێمی كوردستان كردووە كە تاوەكو پارەکەی ئەمەریكا بۆ دەگات، موچەیەك بە قەرز بدات بەو لیوایانە، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەت وەڵامی نەداوینەتەوە."

 

بڕیاربوو مانگی ڕابردوو سێ موچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە بەسەریەکەوە و بەبێ لێبڕین دابەش بکرێت، بەڵام لەئێستادا حکومەتی هەرێم دەستی بە دابەشکردنی موچەی ئەم مانگەش کردووە و هێشتا لیوا هاوبەشەکان موچەی مانگی ڕابردوویان وەرنەگرتووە.