گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

پەرلەمانی عێراق باس لە پشکى هەرێم و بەهاى دۆلار دەکات

2021.03.27 - 16:24
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانی عێراق باس لە پشکى هەرێم و بەهاى دۆلار دەکات

ناس کورد- 

جێگری سەرۆکى دووەمى پەرلەمانى عێراق جەختلەوەدەکاتەوە کە پشکى هەرێمى کوردستان ڕێگر نییە لە تێپەڕاندنى بودجە و هیوادارن پرۆژە یاساکە ڕۆژى یەکشەممە تێپەڕێنرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەشیر حەداد، جێگرى سەرۆکى دووەمى پەرلەمانى عێراق دواى کۆبوونەوەکانى پەرلەمان (شەممە 27ى ئازارى 2021) لە کۆنگەرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لە تەلارى پەرلەمان وتى، لە کۆبوونەوەکاندا گفتوگۆ لەسەر بەهاى دۆلار کراوە و ئەو بابەتە و بابەتى قەرزیش لە ڕێگرییەکانى تێپەڕاندنى پرۆژە یاساى بودجەن.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، حکومەت و زۆرینەى ئەندامانى لیژنەى دارایى لەگەڵ بەهاى ئێستاى دۆلارن، هەروەها باس لەوەشکراوە کە نابێت پرۆژە یاساى بودجە قەرزى تێدابێت.

 

سەبارەت بەپشکى هەرێمى کوردستان حەداد وتى، "ئەو دەقەى دانراوە لە پرۆژە یاساکەدا سەبارەت بە پشکى هەرێم لاى ئێمە قبوڵ کراوە و شاندى هەرێم بەو ڕێکەوتنە ڕازییە و تەنانەت بە پێشنیارى دواى ڕێکەوتنەکەش ڕازى بووە، پشکى هەرێم کێشەى بۆ تێپەڕاندنى بودجە دروست نەکردووە، "

 

سەبارەت بە کاتى تێپەڕاندنى پرۆژە یاساى بودجە وتى، "ئومێد دەکەین ئەمڕۆ گفتوگۆکان کۆتاییان بێت و سبەینێ یەکشەممە پرۆژە یاساى بودجە پەسەند بکرێت، بۆ ئەوەى کە پشکى پارێزگاکان بنێردرێت."