گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی کۆرۆنای ئاشکرا کرد

2021.03.27 - 15:16
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی کۆرۆنای ئاشکرا کرد

ناس کورد-

بەپێی ئاماری نوێی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 417 توشبووی نوێی کۆرۆنای تۆمار کراون و 307 حاڵەتی چاکبوونەوەش لە نەخۆشییەکە هەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ئامارەکان، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە پارێزگای سلێمانی هیچ توشبوویەکی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە، ئەوەش بەهۆی تەنها 72 پشکنین ئەنجامدراوە، لەکاتێکدا لە پارێزگای هەولێر 1454 پشکنین ئەنجامدراوە و 79 توشبوو تۆمارکراوە. 

 

بەپێی ئامارەکە بۆ ئەمرۆ شەممە، 27ی ئازاری 2021، لەو ماوەیەدا پێنج حاڵەتی مردن بەهۆی نەخۆشییەکەوە تۆمار کراون.

 

 

No photo description available.